نوچەنێت
پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی نێچێرڤان بارزانی، یەکەم هەڵمەتی هەڵبژاردنی لە شاری هەولێر، لە هۆڵی سەعد عەبدولڵا دەستپێکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦-٤-٢٠١٨، پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بەشداری زۆربەی ئەندامانی سەرکردایەتی و بەرپرسەکانی و لایەنگرانی، لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدولڵا، دەستی بە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی دەستپێکرد.
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند ”پارتی بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی گەلی کورد دامەزراوە، تا پارتی بەهێز بێت، پێگەی کورد بەهێزتر دەبێت، پارتی پێکهاتەکی گرنگی کوردستان و هەرواش دەمێنێتەوە، پارتی بڕوای بەگشت پێکهاتەکانی کوردستان هەیە”.
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی “زۆر جار ناحەزان و رکەبەران و دوژمنانی ئێمە بۆ ئەوەی ئێوە سارد بکەنەوە بۆ ئەوەی تێکۆشان و خەبات بکەن لە پێناو مافە ڕاوەکانی کوردستان لەژێر ئاڵای پارتی دیموکراتی کوردستاندا، ئەو پڕوپاگەندەیە بڵاو دەکەنەوە، کە پارتی باڵباڵێنە، پارتی یەکگرتوو نییە، پارتی رای جیاوازی هەیە بە تاکید ڕای جیاواز سەرووشتییە هەبێت، چونکە پارتی پارتێکی دیموکراتە،
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، بە دڵنیاییەوە پێتان دەڵێم، پارتی پارتێکی یەکگرتووە و هەموومان پێکەوە خەبات دەکەین بۆ مافەکانی گەلی کوردستان و یەک سەرکردەمان هەیە و لەژێر ئاڵای ئەو سەرکردەیە و خەبات دەکەین بۆ بەدیهێنانی مافەکانی گەلی کوردستان، دڵنيابن پارتى يهكگرتووه، لهئايندهشدا بهكوێراى ناحهزانى ئێمه به يهكگرتوويى دهمێنێتهوه. دەشڵێت “پارتى هێزى يهكهمى كوردستانه و بههێزى يهكهمى كوردستانيش دهمێنێتهوە”.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوە دا، کە سەرۆک بارزانی وایکردووە، کە کورد حیسابی گەورەی لە عێراق بۆ بکرێت و هەوڵی دا، مافە دەستوورییەکانی کوردستان، لە دەستووری هەمیشەیی عێراق جێگیر بکرێت.