نوچەنێت
ڕێكخراوی جه‌ماوه‌ریی خورماتوو، لەبارەی دەستپێکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، داوایەک ئاراستەی سەرجەم لیست و کاندیدەکان دەکات و داوایان لێدەکات به جوانی ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رێبكه‌ن و ئاگاداری باری ده‌رونی خه‌ڵكی خورماتوو بن.
ڕێكخراوی جه‌ماوه‌ریی خورماتوو، لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن جەختیان لەسەر شەش خاڵ کردۆتەوە.
دەقی په‌یامی ڕێكخراوی جه‌ماوه‌ریی خورماتوو سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان:
بۆ دانیشتوان و جه‌ماوه‌ری خورماتووی ئازیز
بۆ سه‌رجه‌م لایه‌ن و كاندیده‌كان بێ جیاوازی ئێمه له ڕێكخراوی جه‌ماوه‌ریی خورماتوو، ڕامانوایه خه‌ڵكی خورماتوو له دوای كاره‌ساتی ١٦ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بریندار و بێزاره، هه‌موو توڕه‌ن له‌وه‌ی كه ڕوویداوه، له دوای ١٦ی ئۆكتۆبه‌ریشه‌وه به هه‌واڵی ناڕاست و چه‌واشه‌كاری ئه‌وه‌نده‌ی تر خه‌ڵكمان ماندوو كراوه، ئێستاش پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ خۆی پرۆسه‌یه‌كی گه‌رم و گوڕه، پڕه له بانگه‌شه و قسه‌ی ناڕه‌وا و ته‌شه‌نوجاتی سیاسی، ئێمه هیوادارین هه‌موو لایه‌نه‌كان و كاندیده‌كان به جوانی ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رێبكه‌ن و ئاگاداری باری ده‌رونی خه‌ڵكی خورماتوو بن.سه‌باره‌ت به ڕای ئێمه‌ش له سه‌ر كاندید و پرۆسه‌كه‌ش به گشتی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕێكخراوه‌كه‌ماندا جه‌ختمان له‌م خاڵانه‌ی لای خواره‌وه كردووه‌ته‌وه:

١ ـ رێكخراوی جه‌ماوه‌ریی خورماتوو داوا ئه‌كات خه‌ڵكی خورماتوو به‌شداری بكه‌ن له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا.٢ ـ رێكخراوی جه‌ماوه‌ریی خورماتوو كاندیدی نییه و بانگه‌شه و پاڵپشتی له هیچ كاندیدێك ناكات.٣ ـ رێكخراوی جه‌ماوه‌ریی خورماتوو بێ به‌رژه‌وه‌ندی خزمه‌تی هاوڵاتیانی خورماتووی كردووه و بۆ هه‌ڵبژاردن ئه‌و كارانه‌ی نه‌كردووه و پێویستی به ده‌نگی كه‌س نییه.٤ ـ به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ڕێكخراوه‌كه‌ی ئێمه سه‌ر به هه‌موو لایه‌ن و ڕه‌وت و فكرێكن، هه‌ر تاكێكی ئه‌م رێكخراوه ئازاده بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ كێ ئه‌كات.
٥ ـ پێشتر ئێمه داوامان له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كرد، به یه‌ك كاندید و له لیستێكی به‌هێزدا به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن له خورماتوو، به‌ڵام به داخه‌وه لایه‌نه‌كان له سه‌ر ئه‌و خاڵه پێكنه‌هاتن.
٦ ـ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن پرۆسه‌یه‌كی دیمۆكراسییه بۆ كه‌س نییه تووندوتیژی و هه‌ڕه‌شه به كار بێنێت و ئه‌و كارانه ئه‌بنه هۆی ناشرین كردنی پرۆسه‌كه و كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌و لایه‌ن و كاندیده‌ی، كه به‌و كاره هه‌ڵده‌ستن.
رێكخراوی جه‌ماوه‌ریی خورماتوو
١٥ / ٤ / ٢٠١٨