لەسوید ژنێکی 87 ساڵە بەرشەق دەدرێت و بەسەر شەقامەکاندا رایدەکێشن

0

لەسوید ژنێکی 87 ساڵە بەرشەق دەدرێت و بەسەر شەقامێکدا رایدەکێشن

نوچەنێت . ئەفتۆنبلادێت

لە سوید پیرەژنێکی 87 ساڵ لەلایەن کۆمەڵە گەنجێکەوە بەر شەق دەدرێت و بەسەر شەقامێکدا رادەکێشرێت، وەک خۆی دەڵێت تا ئیستاش هەست بە ئازاری جێ شەقەکان دەکات و لە حاڵەتی شۆکدایە هەست بەترس و دڵەڕاوکێ دەکات.

کاتژمێر 6 ی ئێوارەی چەند رۆژێک لەمەوبەر، لەشاری هێلسنبۆری وڵاتی سوید، پیرەژنێک بەمەبەستی کرینی شتومەک، دەچێتە دەرەوەی ماڵ، لەلایەن کۆمەڵە گەنجێکەوە بەشەق تێهەڵدان هێرش دەکرێتە سەری، ئەو ژنە بۆ رۆژنامەی ئەفتۆنبلادێتی سویدی دەگێڕێتەوە، کە کاتێک چۆتە دەرەوە بۆ دوکانێک مەبەستی شتومەک کڕین”چەند کورێکی گەنجم بینی، کە شەقیان لە سەگێکی بچوک هەڵدەدا، منیش پێم وتن بەسە بوەستن و وای لێمەکەن، وەڵامی ئەوانیش بۆکسێک بوو بۆ سەرم، ئەوان منیان دا بەئەرزداو من لەسەر جادەکە کەوتم، قاچەکانی منیان ڕادەکێشا و شەقیان لەهەموو گیانم هەڵدەدا، شتێکی ترسناک و تۆقێنەر بوو”.

بەپێی رۆژنامەی ئەفتۆنبلادێتی سوید، زۆربەی ئەو شەقانەی لەو ژنە هەڵدرابوون، بەر ناوگەڵی کەوتووە، ژنەکەش بۆ رۆژنامەکە دەڵێت”لەگەڵ ئەوەی خوێن لەزۆرجێگای جەستەم ئەهات، بەڵام ئەوان هەر بەردەوام بوون لە تێهەڵدانم”.

ئەگەرچی خەڵکێکی زۆر لەو شەقامەدا هاتوچۆ دەکەن، بەڵام هیچ کەسێک هاوکاری ئەو ئەژنە پیرەی نەکردووە بۆ رزگارکردنی لەدەست گەنجە شەقاوەکان” کەس هاوکاری نەکردم بۆخۆم توانیم هەڵسمەوەو بەرەو ماڵەوە بچمەوە” ئەو ژنە لەو رێگا کورتەی ماڵەوەدا، چەند جارێک دەرشێتەوە، دوای چەند رۆژێک لە رووداوەکە ئەو ژنە بەتەمەنە، تەلەفۆن بۆ کوڕەکەی و کوڕەزاکەی دەکات و بۆیان دەگێڕێتەوە، چی بەسەرهاتووە، کوڕەزاکەشی بۆ رۆژنامەی ئەفتۆن بلادێت دەڵێت، پۆلیسیان ئاگادارکردووەتەوە، “چونکە کەس ناتوانێ، شتێکی خراپتر لەوە بکات کە ئەوانە کردویانە”.

ژنێکی تری دوکاندار کە لە جێگای رووداوەکە کار دەکات، بۆ رۆژنامەکە دەڵێت، من ئەوکات لەوێ نەبووم، کە ئەو رووداوە رویداوە، بەڵام “پۆلیس بەدوای کەسێکدا دەگەڕێن، کە رووداوەکەی بینیبێت”. پێشی وایە، “ئەوە زۆر شتێکی ترسێنەرە، ئینسان لەخۆی ئەترسێت، ئەو خانمە شتێکی هەڵەی نەکردووە، کە بەو کوڕانەی وتووە شەق لەو سەگە هەڵمەدەن، تا بەو شێوە ترسناکە وەڵامی بدەنەوە”.

هەر لەبارەی ئەو رووداوەوە، پۆلیس دەستی کردووە بەلێکۆڵینەوەو هەموو کامێراکانی چاودێری ناوچەکەی کۆکردۆتەوە، فەرماندەی پۆلیسیش دەڵێ”ئەم کارە بەرزترین ئەولەیەتی هەیە لای ئێمە، چونکە روداوێکی تۆقێنەرە، ئەو گەنجە دڕندانە، وێڕای ئەوەی ئەو ژنە پیرە لە ئەرزیشدا کەوتووە، هەربەردەوام بوون لە تێهەڵدانی”.

بەپێی قسەی ئەو ژنە پیرە کە هێرشی کراوەتە سەر، گەنجەکان بریتی بوون لە پێنج کەس و چواریان بەشەق لەویانداوە و دەشڵێت”ئەوان زۆر قسەیان دەکرد، بەڵام من تێنەدەگەشتم چی دەڵێن، ئەوان حەزیان نەکردووە من گوێ بەوە بدەم کاتێک لەو سەگە داماوەیان ئەدا”.

ئەو کە ئێستاش لەدۆخێکی خراپدایە، دەڵێت” ئازار لە رانەکانمدا هەیە و زۆر ماندووم، دۆخم زۆر خراپتر دەبێت کاتێک بیرم دێتەوە چی روویدا، لەگەڵ ئەوەشدا هەست بەترس ئەکەم، کە دنیا تاریک بوو ناوێرم بچمە دەرەوە”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com