نوچەنێت
ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان هۆشداری دەدات و رایدهگهیهنێت، سكاڵا لەسەر هەر كەس و لایەنێك تۆمار دهكهن، كە تەشهیر و سوكایەتی به كاندیده ژنهكان دهكهن.
ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان له راگهیهندراوێكدا ئاماژهى بهوهكردووه، بانگهشهی هەڵبژاردن دهستپێدهكات و ژنانیش رێژەیەكی بەرچاو لە بەشداریكردن و لە كاندیدەكان پێكدەهێنن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە جێگەی داخە كاندید و پاڵێوراوە ئافرەتەكان زۆرجار دەبنە ئامانجی توانجی نابەجێ و تەنانەت، لە هەندێ حاڵەتیشدا لە رووی كۆمەڵایەتییەوە، رووبەڕووی تەشهیر و سوكایەتیپێكردن و تۆمەتی ناڕەوا دەبنەوە.
ئەنجومەنی باڵای خانمان دەڵێت “هۆشداری دەدەین لەهەر سوكایەتیپێكردنێكی ژنە كاندیدكراوەكان لەرووی كۆمەڵایەتییەوە، ئامادەین وەك بەرگریكاربین و سكاڵا لەسەر هەر كەس و لایەنێك تۆماربكەین، كە تەشهیر و سوكایەتی لە رووی كۆمەڵایەتی و رەوشتییەوە بە ژنان بكات”.