نوچەنێت: تایبەت
بەشێکی زۆر لە قوتابییەکانی دانیشتووی خورماتوو لە ترسی هێزەکانی حەشدی شەعبی، مەترسی ئەوەیان لەسەرە ساڵێکی خوێندنیان بفەوتێت. بەرپرسێکی پارتی لەو ناوچەیە دەڵێت “پێویستە لە لایەن حکومەتی هەرێمی ئاوڕی جددییان لێبدرێتەوە، چوونکە مامۆستاکان هەموویان حکومەتی هەرێم دایمەزراندوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، هێشتا ٨٠%-ی ئاوارەکانی خورماتوو نەگەڕاونەتەوە و ئەوانەشی گەڕاونەتەوە لەقوتابخانەکاندا هاوکاری ناکرێن و هیشتا کۆدی بەشداریکردن لە تاقیکردنەوە وزارییەکانیان پێندراوە.
وهزارهتی پهروهدهی عێراق، له دوایین نووسراویدا داوای له پهروهردهی سهڵاحهدین كردووه، ئهو خوێندنگا كوردییانهی له خورماتوو خوێندكاریان كهمه بیناكانیان بدرێته خوێندنی عهرهبی و توركمانی.
هەر بەپێی زانیارییەکان، له خورماتوو ١٣ خوێندنگا ههیه، كه بهشێكی زۆریان خهڵكی ناوچهكه لهسهر ئهركی خۆیان دروستیان كردووه، له كۆی ٤٣٠ مامۆستای ئهو سنووره، تهنیا ٨٠ مامۆستایان گهڕاونهتهوه خورماتوو. ئهوانهی دیكه هێشتا ئاواره بوونه و له ترسی دۆخی ئهمنی شارۆچکهكه نایانهوێ بگهڕێنهوه.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئەرسەلان عەلی بەرپرسی ناوچەی پارتی (پ.د.ک) لە خورماتوو، لەبارەی رەوشی خوێندنگە کوردییەکان رایگەیاند، لە رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر خەڵکی خورماتوو ئاوارە بوون هەریەک لە شوێنێک نیشتەجێ بوون، و زۆریەک لەو مامۆستایانە نەگەڕاونەتەوە لە شارەکانی هەرێمئ کوردستان نیشتەجێ بووون، لەهەمان کاتدا ژمارەیەک خەڵک گەڕوانەتەوە، بەڵام زۆربەی مامۆستاکان نەگەڕاونەتەوە.
ئەرسەلان عەلی دەڵێت، خەڵک سێ مانگی سەرەتا هەر نەگەڕابووەوە بۆیە ئەو ماوە خوێندنە لەدەستچوو و کاریگەرییەکی نەرێنی کردۆتە سەر خوێندنی کوردی لەو قەزایە، پێویستە لە لایەن حکومەتی هەرێمی ئاوڕی جددییان لێبدرێتەوە، چوونکە مامۆستاکان هەموویان حکومەتی هەرێم دایمەزراندوون.
ئەو بەرپرسە حزبییە، کە خەڵکی خورماتووە ئاماژەی بەوەدا، ئەو بارودۆخە ئەمنییە ناسەقامگیرەی ئێستا لە خورماتوو هەیە، ناتوانرێ گوشار بخرێتە سەر مامۆستاکان تاکو بگەڕێنەوە. چوونکە ئەوانیش وەڵامی خۆیان هەیە، هەم لە رووی ئەمنی، هەمیش لەرووی ماڵ و حاڵیان، کە هەموویان ماڵەکانیان تاڵان کراوە و ناتوانن بگەڕێنەوە.
سەبارەت بە خوێندنی منداڵە ئاوارەکان لە ناوچەجیاوازەکانی هەرێم گوتی، زۆربەی هەرەزۆری بنەماڵەکان لە شار و شارۆچکەکان و گوندەکان لە هەرێم منداڵەکانیان لە چوونەتەوە بەر خوێندن. دەشڵێت “وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، بڕیاری دەرکردووە بۆ ئەو خوێندکارانەی لە خوورماتوو دەخوێنن، کە بەهەر شێوەیەک بوو بەساڵی نەکەوتن بۆیان هەژمار بکرێت”.