نوچەنێت: تایبەت
به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكاوه بۆ سه‌ر سوریا، چه‌ندین وڵات و كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی گه‌شته‌كانیان بۆ ناوچه‌كه راگرتووه، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم دەڵێت “تائێستا گه‌شته ئاسمانییه‌كان لە فڕۆكه‌خانەکانی هه‌ولێر و سلێمانی ئاساییه و هیچ گرفتێک لەگەشتەکان دروست نەبووە”.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئومێد محه‌مه‌د، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم، لە بارەی کاریگەری هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ سەر سوریا، لەسەر گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەکانی هەرێم راگه‌یاند “تائێستا گه‌شته ئاسمانییه‌كان، له هەردوو فڕۆكه‌خانەی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌ولێر و سلێمانی ئاساییه و هیچ گرفتێک لەگەستەکان دروست نەبووە و گه‌شتی ئاسمانی رانه‌گیراوه”.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی هه‌رێم، لەبارەی گۆڕانی بارودۆخ و جوڵه سه‌ربازییەکان له ناوچه‌كه‌دا، گوتی “جارێ دیار نییە، کە ئایا ئەو شەڕەی باس دەکرێت، شەڕێکی بەردەوام دەبێت یان چەند موشەکێک دەبێت، بەڵام ئەوەی، کە تائێستا لە فڕۆکەخانەکانی هەرێم پەیڕەو دەکرێت، ئەوەیە سەرجەم دەستەکان بەپێی ئەو خشەتەی بۆیان دانراوە گەشەکان ئەنجام دەدرێت”.