وەزارەتی ئەوقاف هۆشداری دەداتە کاندیداکانی هەڵبژاردن

0

نوچەنێت: تایبەت

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، دژی هەر کەسێک دەوەستینەوە، کە شوێنە ئاینیەکان بەکاربهێنێت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن.

بڕیارە رۆژی ٥-١٢-٢٠١٨، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی دەستپێکردنی بانگەشەکان، کاندیدانی هەڵبژاردنەکانیش ئامادەکاری تەواو دەکەن، بۆ ئەوەی دەنگی زۆر کۆبکەنەوە تابتوانن ببنە ئەندامی پەرلەمانی عێراق.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کارو باری ئایینی حکومەتی هەرێم، لەبارەی بەکارهێنانی شوێنە ئایینییەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن رایگەیاند”هەر جۆرە ریکلام و بانگەشەیەک لە ناو حەرەمی مزگەوتەکان بکرێت، لەلایەن هەرکەسێکەوە بێت، بەهیچ شێوەیەک لای ئێمە قبوڵکراو نییە، وەکو وەزارەت هەماهەنگی دەکەین لەگەڵ کۆمسیۆن، بۆ ئەوەی هەر سێک، کە ریکلام لەسەر دیواری مزگەوت یان لەناو حەرەمی مزگەوتەکان دانێت و بەشێوەی راستەو خۆ یان ناراستەوخۆ مزگەوت بەکاربهێنێت، بۆ بانگەشی هەڵبژاردن، داوای یاسای لەسەر تۆمار دەکەین لە کۆمسیۆن”. 

گوتەبێژەکەی وەزارەتی ئەوقاف، دەشڵێت “دژی هەرکەسێکیش دەوەستینەوە، کە شوێنە ئایینییەکان بەکاربهێنێت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، چونکە بانگەشەی هەڵبژاردن، شوێن و مەبەستی خۆی هەیە، نابێت بەهیچ جۆرێک مزگەوت ئیستغلال بکرێت”.

نەبەز ئیسماعیل، سەبارەت بە مامۆستایانی ئایینی گوتی “مامۆستای ئایینی ئازادە لەوەی، کە لەگەڵ هەر حزبێکی دیاریکراو کار بکات، بەڵام دواجار ئەوان فەرمانبەری وەزارەتی ئەوقافن و پێویستە ئەو رێنماییانە جێبەجێ بکەن، کە وەزارەت دەری دەکات”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com