بایدن بۆ مالیكی : پێشمەرگە هێڵی سوورە

0

بایدن بۆ مالیكی : پێشمەرگە هێڵی سوورە

نوچەنێت . رووداو

سەرچاوەیەكی كورد لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەیەكی كوێتی ئاشكرای كردووە جێگری سەرۆكی ئەمریكا لەنامەیەكی هەڕەشە ئامێزدا هۆشداری داوەتە سەرۆك وەزیرانی عێراق لەپێكدادانی لەگەڵ هێزی پێشمەرگەو پێیراگەیاندووە ” پێشمەرگە هێڵی سوورە”.

رۆژنامەی (السیاسە)ی كوێتی ئەمرۆ یەكشەممە لەسەرچاوەیەكی باوەڕپێكراوی خۆیدا رایگەیاندووە ” لەگەڵ پەرەسەندنی كێشەو قەیرانەكانی حكومەتی ناوەندی عێراقی بەسەرۆكایەتی نوری مالیكی لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی مەسعود بارزانی، دیپلوماتكارەكانی ئەمریكا خەریكی ناوبژیوانیكردنی هەردوو لایەنن بۆ روونەدانی پێكدادان لەنێوانیان”.

ئەو رۆژنامەیە لەسەر زاری سەرچاوەیەكی كوردییەوە ئاماژە بەوە دەكات كە “هاوكات جەلال تاڵەبانی سەرۆك كۆمار خەریكی دانووستاندنء ئەنجامدانی كۆنگرەیەكی نیشتمانییە بۆ نزیككردنەوەی لایەنەكانء دەربازبوون لەو قەیرانە”. سەرچاوەكە كە ناوی لەرۆژنامەكەدا نەهاتووە دەڵێت ” یەكێك لەو پێشنیارانەی دیبلۆماتە ئەمریكیەكان خستۆیانەتە بەردەم بەرپرسانی عێراقی ء هەرێم بڵاوەپێكردنەوەی سوپای ئەمریكایە لەناوچە جێناكۆكەكان”.

مالیكی لەلایەن خۆیەوە ئەو داواییەی رەتكردووەتەوەو پێداگیری لەوە دەكاتەوە دەبێت سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ء فرۆكەخانە نێودەوڵەتییەكانی كوردستان لەژێر كۆنترۆڵی سوپای عێراقی ء دەسەڵاتی حكومەتی ناوەندی بێت.

بەپێی زانیارییەكانی ئەو رۆژنامەیە جەخت كردنەوەی مالیكی لەكۆنترۆڵكردنی سنوورەكانی هەرێمی كوردستان بۆ فشارەكانی رژێمی ئێرانء سوریاوە دێن، تاوەكو دەسەڵاتء فراوانی توركیاو وڵاتانی كەنداو لەهەرێمی كوردستان بكەن كە ئێستا لەنێو خاكی كوردستان پەرەدەستێنێت.

ئەو سەرچاوەیە گووتویەتی “واشنتۆن ئامادەیی تێدایە هێزەكانی لەناوچەكانی جێناكۆكەكان بڵاوەبكاتەوە، هەر هەموو لایەنەكانی كێشە رەزامەندبوونء، جۆ بایدن تایبەتمەندە بەكەیسی ئەمنی عێراق دەیەوێت هیچ شەڕو پێكدادانێك روونەدات”. لەبارەی جموجۆڵەكانی سوپای عێراقی كە بەناوی ئۆپەراسیۆنی دیجلەوە كار دەكەن بایدن هۆشداری داوەتە مالیكی لەهەڵگیرسانی شەڕ دژی پێشمەرگە چونكە ئەو هێزە بەلای ئەوانەوە “هێڵی سوورە”.

بەمالیكیشی گووتبوو “بەروودانی هەڕ شەڕێك لەگەڵ پێشمەرگە دەست بەجێ دێنە ناو خاكی عێراقەوە”.

سەركردەكانی ئێران لەلایەكی دیكەوە فشارەكانیان بۆ سەر تاڵەبانی زیاتر كردووەو لەهەوڵی ئەوەدان ڕەزامەندی ئەوەی لێوەربگرن تاوەكو سلێمانی كەپێگەی خۆیەتی لەگەڵ هێزی پێشمەرگەكانی حیزبەكەی (یەكێتی نیشتمانی كوردستان) بخاتە ژێر دەسەڵاتی نوری مالیكی، ئەویش سوپاكەی بەرەو سلێمانیء فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی شارە جێگر بكات.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی باسكرد كە ” ئەوان پێیان وایە بەئەنجامدانی ئەو كردەوەیە بارزانی بەتەنیا دەمێنێتەوەو دەبێتە كەسێكی لادەرو لەرێگەی سوپای ناوەندییەوە لەناو دەدرێت”.

سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەشداوە مالیكی هۆكارێكی دیكەی ئەو كردەوانەی بۆ نزیك بوونەوەی هەڵبژاردنە ناوخۆییەكان و دەرخستنی هێزە بۆ پێكهاتەی سوننە كەئەوان پشتگیری لەدەوڵەتێكی ناوەندی بەهێز دەكەن.

لەلایەن خۆیشیانەوە لیستی عێراقیە كەزۆربەی پێكهاتەكانی سوننەیە، دژی جموجۆڵەكانی مالیكی بەرامبەر كوردستان بوونەو هەروەها موقتەدا سەدر سەركردەی ڕەوتی سەدر سەركردەكانی كوردی ئاگادار كردۆتەوە لەوەی مالیكی ئەو كارانەی بۆ پروپاگەندەی هەڵبژاردنەو تاران فشاری زۆری لەپێكهاتەی شیعە كردووە بۆ ئەوەی پابەندی پرۆژەكەی مالیكی بن بۆ دژایەتی كردنی بارزانی.

سەرچاوەكەی (السیاسە)ی كوەیتی لەلێدوانەكەشیدا ئەوەشی روونكردەوە كەپرۆژەی مالیكی بریتیە لە “داگیركردنی كەركووك ء دەكردنی هێزی پێشمەرگەو ئاسایش لەشارەكە، بەڵام سەركردەكانی كورد پلانی تۆكمەو بەهێزیان داڕشتووە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر ملهورییەك مالیكی بیكاتە سەر هەرێم”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com