نوچەنێت:تایبەت
بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی رایدەگەیەنێت،دوای دەستکاری کردنی پاشەکەوتی موچە، کەبڕیاری لەسەردراوە، ئەگەر کاری لەسەر بکرێت رەخساندنی هەلی کار، زیاد دەکات.
قەیرانی دارایی هەرێمی کوردستان و، دروستبوونی شەڕی داعش و تێکچوونی دۆخی سیاسی و بڕینی بوودجەی هەرێم لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، هۆکاری سەرەکی درووستبوونی بێکاری بوون لە هەرێمی کوردستان، بەڵام لەئێستادا چاوەڕوان دەکرێت، دۆخی ئابوری هەرێم ئاسایی ببێتەوە.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، هەمزە مەغدید بەڕێوبەری راگەیاندنی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێم، رایگەیاند”رۆڵی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی لەرەخساندنی کار زیاتر پەیوەندی بە- بەکار خستنی کۆمپانیا و کارگەکانەوە هەیە لە هەرێمی کوردستان، رەخساندنی هەلی کار لەساڵی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٧ زیاتربووە”.
هەمزە مەغدید گوتیشی”باشبوونی دۆخی ئابوری هەرێم و بەکارکەوتنەوەی کۆمپانیاکان، رەخساندنی هەلی کار لەهەرێمی کوردستان زیاد دەکات، چاوەڕواندەکرێت لەدوای دەستکاری کردنی سیستەمی پاشەکەوتی موچە، کە بڕیاری لەسەردراوە، ئەگەر کاری لەسەر بکرێت بەدڵنیاییەوە رەخساندنی هەلی کار زیاتر دەبێت”.