نوچەنێت:تایبەت
سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە دوای ١٦ ئۆکتۆ بەرەوە خەڵکی تورکمان زیاتر بوونەتە ئامانج، تائێستا لەکەرکوک نزیکەی ٣٠ تورکمان شەهیدبوون.
کەرکوک و ناوچەکانی دەروەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بەدرێژایی مێژوو بوونەتە جێگای ململانی سیاسی و تایفی، لەدوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر، ململانێی تایفی زیادی کردووە.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، ئایدن مەعروف سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند”رەوشی تورکمانەکان لەکەرکوک خراپتربووە و لەهەموو قۆناغەکاندا بوونەتە ئامانج، بەڵام لەدوای روداوە کانی ١٦ ئۆکتۆبەرەوە تورکمانەکان زیاتر بوونەتە ئامانج”.
سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی ئاماژە بەوەدەکات، لەماوەی شەش مانگی رابردوو لەو ناوچانە نزیکەی ٣٠ تورکمان شەهیدبوون، کەخەڵکی مەدەنی و ئەندامی حیزبە تورکمانییەکانن، هەروەها گوتی”ئەو رەوشە، کە بۆ تورکمانەکان درووستبووە لەو ناوچانە، بەپلەی یەکەم لەژێر بەرپرسیارێتی حکومەتی عێراق و حکومەتی خۆجیییە لەکەرکوک”.