نوچەنێت
ژێرخانی ئابووری یه‌كێكه له كۆڵه‌كه هه‌ره به‌هێز و ڕاگره‌كانی گه‌شه‌ی ئابووری، وه‌ك ڕیگای سه‌ره‌كی گه‌شه و پێشكه‌وتنی ئابووری، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تێپەڕاندنی چەند یاسایەک، لە نێوانیاندا یاسای وەبەرهێنان و یاسای نەوت و گاز، کە ئەمەش رێگا بۆ کەرتی تایبەت خۆش دەکات تا ببێتە بزوێنەری ئابووری بازاڕی ئازاد.
ژێرخانی ئابوری و گه‌شه‌ی ئابووری[١]
حکومه‌ت کاتێک، که ئابووری وڵاتێک به‌ڕێوه‌ده‌بات، ده‌بێ به‌رنامه و نه‌خشه‌سازی بۆ گه‌شه‌ی ئابووری هه‌بێ، واته ستراتیژێکی ئابووری هه‌بێ، ئه‌وله‌ویه‌تی هه‌بێ، ئامانجی هه‌بێ تا بزانێت چی ده‌کات و به‌ره‌وکوێ ده‌ڕوات. حکومه‌ت ناتوانێ ئابووری وڵات بداته ده‌ست قه‌زاوقه‌ده‌ر، ئابوری وڵات به به‌ڕه‌ڵایی چالاکی ئابووری ناکرێت، ئه‌گینا به‌ڕه‌ڵایی ئەنجامی ئابووری بۆ گوزه‌رانی ژیانی میلله‌ت لێده‌که‌وێته‌وه، که کارده‌کاته سه‌ر دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ویش کارده‌کاته سه‌ر دۆخی سیاسی له وڵات‌دا.
کاریگه‌ری ژێرخانی ئابووری کوتوپڕ نییه
له‌ئابووریدا به لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی و ئه‌زموون سه‌لمێندراوه، که گه‌شه و پێشکه‌وتنی ئابووری په‌یوه‌ندی به ژێرخانی ئابووری وڵاته‌که‌وه هه‌یه. ژێرخانی ئابووری بنچینه و بناغه‌یه‌که، که ئابووری وڵات گه‌شه‌ی له‌سه‌ر ده‌کات و په‌ره‌پێدانی چالاکی ئابووری زیاد ده‌کات. کاریگه‌ری ژێرخانی ئابووری کوتوپڕ نییه.
ستراتیژی ئابووری به مه‌ودای دوور بۆ وڵات له ئه‌ستۆی حکومه‌تدایه نه‌ک که‌رتی تایبەت. که‌رتی تایبەت رۆڵێکی که‌می له بیناکردنی ژێرخانی ئابوری‌دا هه‌یه و ئه‌ویش به به‌شداریکردنی له هه‌ندێ پڕۆژه‌ی دیاریکراو، چونکه پڕۆژه‌ی ژێرخانی ئابووری بۆ قازانج نییه به‌ڵکو بۆ دروستکردنی چوارچێوه و که‌شی گونجاوه بۆ گه‌شه‌ی ئابووری.
گه‌شه و پێشکه‌وتنی ئابووری پێویستی به هه‌لومه‌رج و که‌شی گونجاو هه‌یه تا په‌ره‌پێدانی ئابووری ڕووبدات، که ئه‌ویش بونی ژێرخانی ئابووریه. ئه‌وه‌ی، که به ژێرخانی ئابووری ده‌ژمێردرێ ئه‌مانه‌ن:
١- بوونی تۆڕی رێگاوبان و گواستنه‌وه‌ی گونجاو و گاریکهر
٢- کاره‌با و وزه
٣- تۆڕی ئاوی خواردنه‌وه و ئاوه‌ڕۆ
٤- بوونی داموده‌زگای ئابووری و یاسا بۆ رێخستنی چالاکی ژیانی ئابووری
٥- ئاستی خوێندن و فێربوون
٦- گوێزانه‌وه‌ی ته‌کنیک
٧- به‌رهه‌مهێنان. توانای کردنی سه‌رچاوه‌ی سروشتی به به‌رهه‌م بۆ به‌کارهێنان.
٨- بوونی سه‌رچاوه‌ی سروشتی و کردنی به به‌ردی بناغه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری وڵات.
٩- جگه له‌مانه‌ش، نەخۆشخانە و خانوو بۆ دانیشتوان به ژێرخانی ئابوری داده‌نرێت، که حکومه‌ت داموده‌زگای ماڵی و یاسایی داده‌نێ بۆ خانووبه‌ره و نیشته‌جێبوون.
گرنگی و سه‌لماندنی ئه‌م خاڵانه به شێوه‌یه‌کی گشتی له پێشکه‌وتن و گه‌شه‌ی ئابووری وڵات‌دا:
١- رێگاوبان بنچینه‌یه، چونکه ده‌بێت هۆی زیادکردنی هاتووچۆ و ئاسانکردنی گواستنه‌وه له نێوان گوند و شار، نێوان شاره‌کان، له نێوان ده‌ره‌وه‌ی وڵات. که ده‌بێت هۆی زیادکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پێکه‌وه به‌ستنی دانیشتوان. رێگاوبان گرنگیه‌کی تریشی هه‌یه، که ده‌بێت هۆی کورتکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی گواستنه‌وه و ده‌بێته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی نرخی که‌لوپه‌ل له بازاڕدا.
٢- ئاستی فێربون و خوێندن رۆڵێکی گرنگی هه‌یه، چونکه به ئاستی مه‌عریفی ده‌توانرێ ئاستی ئابوری و ئاستی به‌رهه‌مهێنان به‌رزبکرێته‌وه. به‌ڕێوه‌بردنی کارگه‌یه‌ک پێویستی به زانیاری و لێهاتویی هه‌یه ئه‌گینا ناتوانێ مونافه‌سه‌ی کارگه‌یه‌کی تر بکات، زیادکردنی به‌رهه‌می کشتوکاڵی پێویستی به زانیاری هه‌یه.
گۆڕانکاری ئابووری ده‌بێته هۆی گۆڕانکاری کۆمه‌ڵایه‌تی
بناغه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری و ژێرخانی ئابووری له ئاستێکی تردا، کە گۆڕانکاری له پێکهاته‌ی ئابووریدا ده‌بێته هۆی گۆڕانکاری له پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و گۆڕێنی قیه‌می کۆمه‌ڵایه‌تی له کۆمه‌ڵگادا، جا چ به خراپ یا به چاک. ئه‌مه‌ش به زانست و ئه‌زموون سه‌لمێندراوه. وڵاتانی ئیستیعمار ئه‌م مه‌عریفه‌ته به‌کارده‌هێنن بۆ گۆڕینی وڵاتان و میلله‌تان بۆ ئاڕاسته‌ی مه‌به‌ستی سیاسی خۆیان.
گۆڕانکاری سیاسی و ئابووری ده‌بێته هۆی دروستبوونی کێشه‌ی سیاسی، که دۆخه‌که پێوستی به چاکسازی له سیاسه‌تدا هه‌یه (مانای خۆگونجاندن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیار و کێشه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه).
وڵاتانی رۆژئاوا هه‌ر له‌کۆتایی ساڵانی ١٨٠٠، ژێرخانی ئابووریان ده‌ستپێکرد به دروستکردنی رێگای ئاسن و به‌ستنه‌وه‌ی هه‌موو شاره‌کان پێکه‌وه. گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی ئه‌مریکا، که وڵاتێکی گه‌وره‌یه پرۆژه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی شاره‌کانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای وڵات به رێگای ئاسن بو و شه‌مه‌نده‌فه‌ر.
حکومەتی هەرێم سوودی لەو کرانەوە گەورەیە وەرگرتووە[٢]
هەرێمی کوردستان گەشەسەندنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە بە تایبەت لە پاش رووخانی رژێمی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣ ەوە. حکومەتی هەرێم سوودی لەو کرانەوە گەورەیە کردووە لە پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆمەڵگای نێونەتەوەیی و ئەو مەودا بەرفراوانە لە چالاکی ئابووری، کە بۆ خۆی ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە ڕاکێشانی وەبەرهێنەرانی بیانی و کۆمپانیا نێونەتەوەییەکان و کۆمپانیاکانی کەرتی گشتی و تایبەت بەرەو کوردستان.
بۆ ئاسانترکردنی ئەم گەشەسەندنە، حکومەتی هەرێم هەستاوە بە تێپەڕاندنی چەند یاسایەک، لە نێوانیاندا یاسای وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان و یاسای نەوت و گاز، کە ئەمەش رێگا بۆ کەرتی تایبەت خۆش دەکات تا ببێتە بزوێنەری ئابووری بازاڕی ئازاد.
ستراتیژی گەشەسەندنی ئابووری حکومەتی هەرێم
خاکی هەرێمی کوردستان دەوڵەمەندە بە سەرچاوە سروشتیەکانی وەک ئاو، نەوت، گاز و چەندین سەرچاوەی کانزایی تر. ئەم سەرچاوانە بەمەبەست لەلایەن رژێمە یەک لە دوای یەکەکانی عێراقەوە بەلاوەنراون، هەروەک چۆن توانا مرۆییەکانی کورد و توانای بەڕێوەبردن و تەکنیکی و سەرمایە و، بناغەی ئابوری کوردستان بە مەبەست بەلاوەنرابوون.
گەشەپێدان و ئامادەکردنی کەرتی تایبەت
ئامانجی ستراتیژی حکومەت، گەشەپێدانی توانای جەستەیی و سروشتی و لەسەرو هەمووشیانەوە توانا مرۆییەکانە بە مەبەستی پێشخستنی ئابووری مەودایەکی درێژ بە مەبەستی سود گەیاندن بە خەڵکی کوردستان.
ڕێچکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە، کە وەک بەڕێوەبەرێکی ئابووری کاربکات، بە مەبەستی وەرچەرخاندنی کەرتێکی گشتی پێشکەوتووخواز، کە بتوانێت شتومەک و خزمەتگوزارییەکان بە شێوەیەکی باش و بەردەوام و بەرهەم بهێنێت، رکابەرانە کاربکات. بەپێی ئەم ستراتیژە حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوەڵی کەرتی گشتییە و مەرج نییە، کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەست بخاتە کاری ئەم کەرتەوە. بۆ فەراهەمکردنی ئەم ئامانجە پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٦ دا هەستا بە تێپەر ِاندنی یاسای وەبەرهێنان، کە لەسەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەکێکە لەو یاسایانەی، کە کارئاسانی زۆر دەخاتەڕوو بۆ وەبەرهێنەران.
جێبەجێکردنی ستراتیژ
ئەمڕۆ چالاکییە ئابووریەکان لە کوردستان زیاتر خۆیان لە شێوە بە باوە کۆنەکاندا دەبیننەوە بۆ بەرهەمهێنانی دەستکەوت، هەر لە کەرتی بازرگانی و، بیناسازی، کشتوکاڵ، بەرهەمهێنانی سەرەتایی، کەرتی خانوبەرە، پرۆژە بچوکەکانی وەبەرهێنان و پرۆژە خزمەتگوزارییەکان. ئەمانە هەموویان هەلێکن بۆ گەشەسەندنی توانا مرۆییەکان و جێگەی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆن، کە ئەمەش ویستی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بە مەبەستی پێشخستنی ئەم بوارانە.
دووەم جۆری چالاکی ئابووری، کە لەم دواییانەدا دستی پێکردووە، بریتییە لە ژێرخانە گەورەکانی وەک زانکۆکان، دروستکردی جادە و شەقام، قوتابخانەکان، شوێنی شت کڕین، خەستەخانەوە، فڕۆکەخانەکان. ئەم جێگایانە پرۆژەی ماوە کورت خایەن، یان مامناوەندن کە هەلی کار تیایدا فەراهەم دەبێت بۆ خەڵکی شارەزای ناوخۆیی.
یەدەگ و سەرچاوەكان[٣]
پەیمانگای وزەی عێراق لە راپۆرتێكی تێر و تەسەلدا لایەنەكانی كەرتی هایدرۆكاربۆنی هەرێمی كوردستانی شیكردووەتەوە. گەڕان و دۆزینەوەی كێڵگەكانی نەوتی هەرێمی كوردستان بە جۆرێك خێرا و بەربڵاوبوو، كە لەسەر ئاستی جیهاندا بە یەكێك لە بەرزترین ئاستەكانی گەڕانی سەرچاوەكانی وزە لە جیهاندا لەقەڵەم دەدرا. تاوەكو ٢٠٠٥ بیست هەڵمەتی گەڕان و هەڵسەنگاندنی بیرە نەوتییەكان لە هەرێمی كوردستاندا تۆمار كرابوون، لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٥ تاوەكو ئەیلولی ٢٠١٤ (كە قەیرانی نرخی نەوت بە تەواوەتی دەركەوت) ١٦٠ هەڵمەتی دیكەی گەڕان بەڕێوەچوون.
وەك راپۆرتەكە دەڵێت، مەزندەی جیاواز بۆ یەدەگی نەوتی كوردستان هەیە و ئەو مەزندانەش بەردەوام گۆڕانیان بەسەردا دێت. وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بڕی نەوتی یەدەگی كوردستانی بە ٤٥ ملیار بەرمیل دانابوو، بەڵام لە ئایاری ٢٠١٥ مەزندەكەی بۆ ٧٠ ملیار بەرمیل بەرز كردەوە. بە بۆچوونی ئامادەكاری راپۆرتەكە ئەم ژمارەیە هیچ بناغەیەكی تەكنیكیی نییە، ئینجا ئەو ژمارەیە نەوتی یەدەگی ناوچە كێشەلەسەرەكانیش دەگرێتەوە كە چیدی لە ژێر كۆنتڕۆڵی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا نین.
ساڵی ٢٠٠٠ فەرمانگەی ڕووپێوی جیۆلۆجیی ئەمریكا، بڕی نەوت و غازی شلی نەدۆزراوەی كوردستانی بە٤١ ملیار بەرمیل خەمڵاند، بڕی غازی سرووشتی كوردستانیشی بە ٥٤ ملیار پێ سێجا مەزندە كرد. بەگوێرەی راپۆرتی كۆمپانیاكان و راپۆرتەكانی حكومەت، بڕی نەوتی یەدەگی پشتڕاستكراوەی هەرێمی كوردستان ٦.٧ ملیار بەرمیلە.
ژێرخانی وزەی كوردستان
كاتێك لە ساڵی ٢٠٠٥ حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستی بە پەرەپێدانی ژێرخانی هایدرۆكاربۆن كرد، ژێرخانی نەوتی هەرێمی كوردستان یەكجار سنووردار بوو. بەڵام لەو كاتەوە ژێرخانەكە بەجۆرێك گەشەی كردووە، كە بەشی بەرهەمی پیشەسازیی وزەی كوردستان دەكات. بەڵام گەشەی ژێرخانی هایدرۆكاربۆنی كوردستان لە ٢٠١٥ەوە خاو بووەتەوە، ئەمەش بۆ نەمانی بودجە و شەڕی دژی داعش دەگەڕێتەوە.
راپۆرتەكە جەخت لەوەش دەكاتەوە، كە پێگەی دارایی لاوازی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هۆكارێكە بۆ ئەوەی نەتوانێت پارە بخاتە نێو پەرەپێدانی ژێرخانی غاز (هەرچەندە رۆسنەفت لەوانەیە ئەو پارەیە تەرخان بكات)، یان پارەی كۆمپانیاكان بە تەواوەتی و لە كاتی خۆیدا بدات، هەموو ئەوانەش بەربەست بۆ وەبەرهێنان لە پەرەپێدانی بەرهەمهێنان دروست دەكەن، بۆیەش راپۆرتەكە پێشبینی دەكات بەرهەمهێنانی ڕاستەقینەی كوردستان لە خوارەوەی ئەو ئاستە بێت كە باس دەكرێت.
راپۆرتەكەی پەیمانگای نەوتی عێراق ئاشكراشی دەكات، كە بەگوێرەی ئەو رێككەوتنەی لەسەر كەیسی دانا غاز دژی كوردستان كراوە، لە كۆتایی 2019دا، بەرهەمی كێڵگەی غازی كۆرمور لە 3.4 ملیار مەتر سێجاوە بۆ 8.3 ملیار مەتر سێجا لە ساڵێكدا بەرز دەكرێتەوە، كە 2.6 ملیار مەتر سێجای بۆ بەكارهێنانی نێوخۆیی تەرخان دەكرێت. چەمچەماڵیش توانای بەرهەمهێنانی 6 ملیار مەتر سێجای لە ساڵێكدا هەیە، غازی تێكەڵاو دەتوانێت سەرچاوەی بەرهەمهێنانی 2.1 ملیار مەتر سێجا لە ساڵێكدا بێت. هەردوو كێڵگەی تۆپخانە و كوردەمیریش دەتوانن 1.6 ملیار مەتر سێجا بەرهەم بهێنن.
بودجە و قەرزەكانی كوردستان
كورتهێنانی بودجەی هەرێمی كوردستان لە ساڵانی 2012 و 2013 یەكجار كەم بوو. بەڵام لە ساڵی 2014ەوە قەرزەكانی حكومەتی هەرێم بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیان كرد. راپۆرتەكە هۆكاری ئەمە دەگەڕێنێتەوە بۆ: بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لە بودجەی فیدراڵی، دابەزینی بەرچاوی نرخی نەوت، شەڕی دژی داعش و داخرانی رێگە بازرگانییەكانی نێوان كوردستان و ناوەڕاستی عێراق، هەروەها لەخۆگرتنی سەتان هەزار ئاوارەی شەڕی داعش.
جگە لە مووچە، پێداویستی ئاسایش و پشتیوانی دارایی سەر خۆراك، بەشێكی زۆر لە داهاتی كوردستان بۆ پشتیوانی خەرجییەكانی دابینكردنی وزە دەچێت. بە جۆرێك نرخی یەك مانگ گازی وێستگەی كارەبای دهۆك ١٠٠ ملیۆن دۆلار لەسەر حكومەت دەكەوێ. بە گوێرەی راپۆرتەكە، كیلۆواتێك كارەبا لە كاژێرێكدا ١١ دۆلار لەسەر حكومەت دەكەوێ، بەڵام حكومەت تەنیا ١.٩ دۆلار لە هاوڵاتیان دەستێنێ، كە زۆربەی جاران هەقی كارەبا هەر نادرێ. هەوڵەكانیش بۆ گواستنەوەی غازی سرووشتی نێوخۆ بۆ پارێزگای دهۆك سەری نەگرتووە.
پەیمانگای نەوتی عێراق ئەوەش دەخاتەڕوو، كە ئەگەر قەرزەكانی حكومەتی توركیا، بانكەكان و كۆمپانیاكانی نەوت ١١٪ سوودیان بێتە سەر، ئەوە ساڵانە ١.٢٥ ملیار دۆلار سوود دێتە سەر ئەو قەرزانە.
بەشە بودجەی كوردستان لە دوای گشتپرسی
بەپێی رەشنووسی بودجەی ٢٠١٨ی عێراق، بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لە ١٧%ەوە بۆ ١٢.٦% كەمكراوەتەوە. ئەم بەشە بودجەیە بە پارە دەكاتە ١١.٥ ملیار دۆلار، لە كۆی ٩١.٤٧ ملیار دۆلار. بەو پێیەش حكومەتی هەرێمی كوردستان مانگانە ٩٦٠ ملیۆن دۆلار پارەی لە بودجەی عێراق بەردەكەوێت.
سەرچاوەکان
١ـ https://www.facebook.com/ECONOMIC.FOR.KURD/photos/a.//?type=1&theater
٢ـ http://www.krgspain.org/KU/negocios/invertir-en-kurdistan/