نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی به‌لجیكا له‌ عێراق و ئوردن کۆبوونەوە

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی به‌لجیكا له‌ عێراق و ئوردن کۆبووە و باسیان له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق، گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و قۆناخی دوای داعش كرد.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ١١-٤-٢٠١٨، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ هندریك ڤان دی فیڵدی، باڵیۆزی به‌لجیكا له‌ عێراق و ئوردن و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

بەپێی هەواڵەکە لە کۆبوونەوەکەدا، باڵیۆزی به‌لجیكا به‌ناوی خۆی و حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ كۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی، دواتر باس له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و گفتوگۆكانی هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و قۆناخی دوای داعش، كرا.

لە بەرامبەردا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ و پێشكه‌شكردنی سه‌ره‌خۆشی له‌ شاندی میوان كرد، پوخته‌یه‌كیشی ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق، قۆناخی دوای داعش، پرسی ئاواره‌ و په‌نابه‌ران، چۆنییه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ قۆناخی ئێستا پێشكه‌ش كرد. 

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كاندیدا وەک لە هەواڵەکەدا هاتووە، هه‌وڵه‌ چاكسازییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ره‌وپێشچوونی دیالۆگی له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ شاندی میوان خسته‌ڕوو.

تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌ دۆخی ناوچه‌كه‌وه‌، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌ بوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com