نوری مالیکی ئۆپەراسیۆنێک بۆ کۆنترۆڵی هەرێمی کوردستان دروست دەکات بارەگای سەرەکی لەهەولێر دەبێت

0

نوری مالیکی ئۆپەراسیۆنێک بۆ کۆنترۆڵی هەرێمی کوردستان دروست دەکات
نوچەنێت
بە گوێرەی هەواڵیی کۆمەڵنیوز، پاش دروستکردنی ئۆپەراسیۆنی دیجلە بۆ کۆنترۆڵکردنی پارێزگاکانی سەلاحەدین و دیالە و کەرکوک ، نوری مالیکی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرقاڵەی بیڕوڕا گۆڕینەوەیە بۆ دروستکردنی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت بە بە هەرێمی کوردستان.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی عێراقییەوە بە کۆمەڵنیوزی وت: نوری مالیکی لە هەوڵ و ئامادەباشیدایە بۆ دروستکردنی ئۆپۆەراسیۆنێک بۆ هەرێمی کوردستان و ناوی ئۆپەراسیۆنەکەش بە ” ئۆپەراسیۆنی شیمال” پێشنیار کراوە.
لە لایەکیترەوە په‌رله‌مانتارێكی‌ ده‌وڵه‌تی‌ یاسا کە لیستی نوری مالیکییە سەردەاوی ئەو ئۆپەراسیۆنەی ئاشكرا دەکات و لە بەیاننامەیەکدا ئۆپەراسیۆنەکە رووندەکاتەوە.
لە بەیاننامەیەکەدا کە وێنەیەکی لای کۆمەڵنیوزە، عه‌بدولسه‌لام مالیكی‌ په‌رله‌مانتاری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران لە سەر لیستی نوری مالیکی “ده‌وڵه‌تی‌ یاسا” رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌رێمی‌ كوردستان به‌شێكه‌ له‌ عیراق، بۆیه‌ له‌سه‌ر حكومه‌تی‌ عیراق پێویسته‌ به‌رگری‌ له‌ سه‌روه‌ری‌ خاكی‌ عیراق بكات، ئه‌و هێرشانه‌شی‌ كه‌ توركیا ده‌یكاته‌ سه‌ر خاكی‌ عیراق رابگیرێت و پێشمه‌رگه‌ ناتوانن سه‌روه‌ری‌ خاكی‌ عیراق بپارێزن.
ئەو پەرلەمانتارەی سەر بە نوری مالیکی راشیدەگەیەنێت، پێویسته‌ فه‌رمانده‌ی‌ گشتی‌ هێزه‌كانی‌ عیراق ” بەرێز نوری مالیکی” بۆ پاراستنی‌ سه‌روه‌ری‌ خاكی‌ عیراق “ئۆپەراسیۆنی شیمال” دروست بكات و باره‌گاکەشی‌ له‌ هه‌ولێر بێت.
پەرلەمانتارکەیە مالیکی روونیشیدەکاتەوە: دروستکردنی ئۆپەراسیۆنی شیمال مافێكی‌ ده‌ستورییه‌، پێویستە هەریمی کوردستان لە هێرشی تورکیا و وڵاتانیتر بپارێزین.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com