سکاڵا لەسەر شاسوار عەبدولواحید تۆمار کرا

0

نوچەنێت

لە شاری سلێمانی، بۆ وەرگرتنەوەی مافەکانیان، خاوەن پشکەکانی چاڤی لاند خۆپیشاندانێکیان ساز کرد و رایانگەیاند، کە ٧٠ سکاڵا لەسەر خاوەنی کۆمپانیای نالیا تۆمار دەکەن.

دانا محەمەد، پارێزەری خۆبەخشی خاوەن پشکەکان، لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەناو خۆپیشاندەران، رایگەیاند “شاسوار عەبدولواحید، خاوەنی کۆمپانیای نالیا، بە قودرەتی قادر و بەبێ کڕینی هیچ پشکێک، بووەتە خاوەنی٨٠%ی پشکەکانی چاڤی لاند”.

دانا محەمەد، کە خۆیشی خاوەنی پشکە لە پرۆژەکەدا دەڵێت، شاسوار لەرێگەی کەناڵەکانییەوە هەڕەشەی لێ دەکات، مەترسی لەسەر ژیانی ئەو پارێزەرە دروست کردووە و داوای لێ دەکات واز لە بەرگریکردن لە خاوەن پشکەکان بهێنێت.

ئەو پارێزەرە گوتیشی “خۆپیشاندەران، کە رۆژی سێشەممە ١٠-٤-٢٠١٨، خۆپیشاندانەکەیان ساز کرد، لە پۆلیسی سەرای شاری سلێمانی ٧٠ سکاڵای یاسایی لە دژی شاسوار عەبدولواحید، تۆمار دەکەن”.

دانا محەمەد ئاماژەی بەوەدا، کە خاوەنی کۆمپانیای نالیا بۆ فێڵکردن لە خاوەن پشکەکان و خۆدزینەوە لە پێدانی مافەکانیان، باسی ئەوە دەکات، هەموو پشکەکانی خۆی فرۆشتووەتە کۆمانیای سەما لوئلوئە، بەڵام ”ئەو کۆمپانیایە وەهمییە و هیچ بنکە و شوێنێکی نییە“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com