کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش دەستیپێکرد

0

نوچەنێت

كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، لەبارەی هێرشی كیمیایی بۆ سەر شاری دۆما لە سوریا دەستیپێكرد.

هەفتەی رابردوو،  ڕژێمی سوریا كیمیابارانی شاری دۆمای سەر بە غوتەی رۆژهەڵاتی سووریا كرد. بووە هۆی  کوژران و برینداربوونی دەیان كەس بەهۆی ژەهراویبوون و سوتانەوە.

نوێنەری روسیا لە ئەنجومەنی ئاسایش، وتەیەکی پێشکەشکردو بەتوندی هێرشی كردە سەر وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریكا، کە گوایە لە سووریادا پشتیوانی لە هێزە تیرۆریستیەكان دەكەن.هەروەها رەخنەی لە ئەمریكا گرت كە پێشوەختە وڵاتانی بەكیمیابارانكردنی دۆما تۆمەتبار كردووە. لە كاتێكدا هێشتا لێكۆڵینەوە نەكراوە و دەڵێت” کیمباران نەکراوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com