هاوپەیمانییەکی نوێ بۆ هێرشکردنە سەر سوریا پێکدێ

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، بە ئاماژەدان بە لێدوانی شەوی رابردووی سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی لێدانی سوریا لە رووی سەربازییەوە، دەڵێت، ئەمریکا پلانی پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی نوێ بۆ هێرشکردنە سەر سوریا لەبەردەستدایە.

بەرپرسانی ئەمریکی بە ئاژانسی رۆیتەرزیان گوتووە، واشنتۆن خەریکی ئامادەکردنی ئەم پلانەیە و بژاردەکان تاوتوێ دەکەن.

شارەزایانی کاوباری شەڕی سوریا دەڵێن، بە ئەگەری زۆر فەڕەنسا، بەریتانیا و هاوپەیمانانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەشداری ئەم هێرشەی سەر سوریا بن.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە سەرۆکانی ئەمریکا  وفەڕەنسا بۆ جاری دووەم، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە،١٠ی ئەپریل گفتوگۆیان لەبارەی سوریاوە کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com