نوچەنێت-ئاژانسەکان
سەرچاوە خۆجێێەکان، باس لە جێگیرکردنی کەشتییەکی جەنگی ئەمریکا لە نزیک سنورەکانی سوریا و ئامادەکاری بۆ هێرش کردنە سەر ئەم وڵاتە دەکەن.
بە گوێرەی سەرچاوەکان، کەشتی جەنگی دۆناڵد کوکی ئەمریکی، لە نزیک بەندەری تەرتوس جێگیر کراوە.
پێگەی ئیسرائیلی میوزاک لایۆ، لە سەر زاری سەرچاوەیەکی مەیدانی هەواڵی جێگیرکردنی کەشتییەکی جەنگی ئەمریکا لە مەودای ١٠٠ کیلۆمەتری بەندەری تەرتوس، بڵاو کردۆتەوە.
کەناڵی سی.ئێن.ئێن تورک، لە هەواڵێکی بەپەلە باس لە نزیکبوونەوەی کەشتی جەنگی دۆناڵد کوک دەکات و رایگەیاند، ئەم کەشتییە لە بەندەری لارناکای قوبرسەوە بەڕێکەوتووە و لە نزیک ئاوەکانی سوریا جێگیر بووە.
ئەم کەشتیە جەنگیەی ئەمریکا، هەڵگری ٦٠ موشەکی تۆم هاوکە و پێدەچێت خاکی سوریا بکاتە ئامانج.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا نزیکبوونەوەی کەشتی جەنگی دۆناڵد کوک، لە کەناراوەکانی سوریا رەتدەکاتەوە.