دوادەکرێت رێژەی پاشەکەوتی موچەی پێشمەرگە لەم رێژەیە زیاتر نەبێت

0

نوچەنێت: تایبەت

سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، داوامانکردووە، کە سیستەمی پاشەکەوتی موچەی هێزەکانی پێشمەرگە بەتەواوی نەمێنێت.

رۆژی  ٢٩-٣-٢٠١٨، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان،  گۆڕانکاری لە سیستەمی پاشکەوتی موچەدا رایگەیاند، بەجۆرێک لە بەرژەوەندی موچەخۆران بێت، هاوکات وەزیری دارایی ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ١٢ ملیار دینار یان داناوە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە سەربازیەکان بۆ ئەوەی بەپێی ئەو پارەیە گۆڕانکاری لەسیستەمی پاشەکەوتی موچەی ئەو هێزانەدا بکرێت.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، شیلان جەعفەر، سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، لەبارەی گۆڕانکاری لە سیستەمی پاشەکەوتی موچەی هێزەکانی پێشمەرگەوە رایگەیاند “وەزارەتی دارایی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، لیژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ پێداچوونەوە بە سیستەمی پاشکەوتی موچەی پێشمەرگە و هێزە سەربازییەکان، بەڵام تائێستا لیژنەکە بەردەوامن و کارەکانیان تەواو نەبوو”.

سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان، دەڵێت “ئێمە وەکو لیژنەی پێشمەرگە داکۆکیمانکردووە لە سەرئەوەی، دەبێت بەتەواوی سیستەمی پاشکەوتی موچە لەسەر هێزەکانی پێشمەرگە هەڵبگیرێت، بەتایبەتی ئەوانەی، کە موچەکانیان کەمە، بە هیچ شێوەیەک پاشەکەوتی لێ نەکرێت و پلەکانی-تریش بەڕێژەی ١٠% بۆ ٢٠% پاشەکەوتەکەی زیاتر نەبێت”.

شیلان جەعفەر ئاماژە بەوە دەکات، ئەوپارەی، کە دانراوە بۆ گۆڕانکاری لە سیستەمی پاشەکەوتی موچەی هێزەکانی پێشمەرگە و سەربازی، کۆی پارەکە دەکاتە ١٢ ملیار دینار، لەو بڕە پارە ٦ ملیار دیناری دانراوە بۆ ئەنجومەنی ئاسایش و هێزەکانی ئاسایش، هەروەها ٦ ملیارەکەی دیکە دانراوە بۆ هێزەکانی پێسمەرگە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com