نوچەنێت
شای ئوردن، پەیامێكی سەرەخۆشی بەبۆنەی کۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی، ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات.
دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، رۆژی دووشەممە ٢-٤-٢٠١٨ لە تەمەنی ٥٢ ساڵیدا بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد.
بەگوێرەی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەشێکی پرسەنامەکەدا رایدەگەیێنێت، “بە خەمێكى قووڵ و پەژارەیەكى زۆرەوە هەواڵى كۆچى دوایى خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس مستەفا بارزانیى براتانمان پێ گەیشت، خواى گەورە لێى خۆش ببێت”.
دەقی پرسەنامەکەی شای ئوردن بۆ نێچیرڤان بارزانی:
جەنابى برامان نێچیرڤان بارزانى خودا بتانپارێزێت
سەرۆكوەزیرانى هەرێمى كوردستانى عێراق
سڵاوى خواتان لێ بێت
بە خەمێكى قووڵ و پەژارەیەكى زۆرەوە هەواڵى كۆچى دوایى خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس مستەفا بارزانى-ى براتانمان پێ گەیشت، خواى گەورە لێى خۆش ببێت.
لە كاتێكدا كە راستگۆترین پرسە و سەرەخۆشیى خۆمتان بەم بۆنە بەئازارەوە پێ رادەگەیەنم، لە خواى گەورە و بەتوانا داواكارم، خوالێخۆشبوو بخاتە بەر دلۆڤانى و لێبووردەییی خۆیەوە و بە بەهەشتى بەرینى شاد بكات و ئارامى و دڵنەوایى بە ئێوە و خێزانە جوامێرەكەتان ببەخشێت.
انا لله وانا الیه راجعون
براتان
عەبدوڵڵاى دووەمى كوڕى حوسەین
شاى شانشینى ئوردونیى هاشمى
٨-٤- ٢٠١٨