نوچەنێت
لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، رایگەیاند، دوای ١٦ی ئۆكتۆبەر، بۆشاییەكی ئەمنی لە كەركوك دروستبووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٩-٤-٢٠١٨، مەلا بەختیار ، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لەگەڵ پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی هەدەپە، کۆنگەرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان لە سلێمنای ئەنجامدا.
مەلا بەختیار لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا گوتی” خەڵکی کەرکوک و ئەو هێزانەی ئێستا لەوێن، هیچ پەیوەندییەکی ویژدانی لە نێوانیاندا نییە. بۆیە کەرکوک لە بۆشاییەکی ئەمنیدا دەژی. پێویستە حكوومەتی عێراق، ھەماھەنگی لەگەڵ ھەرێمی كوردستان بكات بۆ گەڕانەوەتی پێشمەرگە بۆ كەركوك و ناوچەكانی دیكەی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم”.
پەروین بوڵدان، ھاوسەرۆكی ھەدەپە، لەگەڵ شاندێک بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەگەڵ بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی باشوری كوردستان، لە سلێمانین.