نوجەنێت
سهرۆكی فهلهستین بەهۆی کۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی برای، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد.
بە گوێرەی ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مهحموود عهباس، سهرۆكی فهلهستین، کە هاوکات سهرۆكی كۆمیتهی جێبهجێكاری رێكخراوی رزگاریخوازی فهلهستینە، پهیامێكی هاوخەمی بۆ نێچیرڤان بارزانی ناردووە و تێیدا دەڵێت: “گەرمترین پرسە و سەرەخۆشیی برایانەمان ئاراستەی جەنابتان و لەڕێی جهنابیشتانهوه ئاراستەی خانهواده جوامێرەكەتان دەكەین بەبۆنەی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانیی براتانەوە. لە خودای گەورە داواكارین بیخاتە بەر دلۆڤانیی خۆیەوە و بە بەهەشتی بەرین شادی بكات و ئێوە و گەل و وڵاتتان لە سایەی خێر و ئاشتیدا بپارێزێت”.
دهقی پەیامی مهحموود عهباس بۆ نێچیرڤان بارزانی:
جەنابی برامان نێچیرڤان بارزانی، خودا بتانپارێزێت
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
به ناوى خواى مهزن و دلۆڤان
گەرمترین پرسە و سەرەخۆشی برایانەمان ئاراستەی جەنابتان و لە ڕێی جهنابیشتانهوه ئاراستەی خانهواده جوامێرەكەتان دەكەین بەبۆنەی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی ـی براتانەوە. لە خودای گەورە داواكارین بیخاتە بەر دلۆڤانی خۆیەوە و بە بەهەشتی بەرینی شادی بكات و ئێوە و گەل و وڵاتتان لە سایەی خێر و ئاشتیدا بپارێزێ.
تكایە جەنابتان ئەوپەڕی سۆز و هاوخەمیمان قبووڵ بفەرموون.