ترەمپ وعەبادی، گفتوگۆ دەکەن

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی عێراق، وێڕای جەخت کردن لە سەر گرنگی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی داهاتووی عێراق، دوایین گۆڕانکاریەکانی سوریا-یان تاوتوێ کرد.

نوسینگەی حەیدەر عەبادی، رایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندی بە بە دۆناڵد ترەمپەوە کردووە و لەبارەی هەڵبژاردنەکانی عێراق و دوایین گۆڕانکاریەکانی ناوچەکە و سوریا، گفتوگۆیان کردووە.

راگەیێندراوەکەی نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، عەبادی و ترەمپ ،  شەڕی دژ بە داعش و سەرکەوتنەکانی سوپای عێراق و پشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانانیان بەرز نرخاندووە.

بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی نوسینگەی عەبادی، هەردوو لا جەختیان لە سەر بنەبڕکردنی داعش و ئەنجامدانی سەرکەوتوانەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و قۆناغی ئاوەدانکردەوەی کردۆتەوە.

لە لایەکی دیکەوە، کۆشكی سپی لەبارەی ئەم گفتوگۆ تەلەفۆنیەی عەبادی و ترەمپ دەڵێت، هێرشی کیمیایی بۆ سەر خەڵکی مەدەنی دوما، تەوەرێکی دیکەی ئەم گفتوگۆیە بووە..

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com