نوچەنێت-یۆرۆ نیوز
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا(پنتاگۆن)لە بەیاننامەیەکدا، هێرشی موشەکی بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەربازی تی فۆر،لە پارێزگای حەمس، رەتددەکاتەوە.
لە بەیاننامەکەی کۆشکی سپیدا هاتووە، سەرباری ئەمەش بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکەین و لە هەوڵە دبلۆماسیەکانمان بۆ وەلآمدەرکردنی ئەو کەس و لایەنانەی، کە لە سوریا چەکی کیمیاییان بەکارهێناوە. بەردەوام دەبین.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە،٩ی ئەپریل، ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا(سانا)، هەواڵی هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەی ئاسمانی تی فۆڕ، لە ناوەنی ئەم وڵاتەی بڵاو کردەوە.
ئاژانسەکە، سەرەتا هێزەکانی ئەمریکای وەک بەرپرسیار لەم ئەم هێرشە ناساند، بەڵام دواتر ئەم هەواڵەی لە سەر پێگەی خۆی هەڵگرت.
دەوڵەتی سوریا دەڵێت، سامانی بەرگری موشەکی ئەم وڵاتە هەشت موشەکی کۆنتڕۆڵی لەناوبردووە،هاوکات باس لەوەش دەکات، کە ژمارەیەک سەربازی ئەم وڵاتە کوژراو و بریندار بوونە..