نوچەنێت
فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، بەبۆنەی کۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد.
دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رۆژی دووشەممە ٢-٤-٢٠١٨، لە تەمەنی ٥٢ ساڵیدا بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ ٨-٤-٢٠١٨، قاسم سولەیمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، پەیوەندی بە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان “له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سوله‌یمانی جیا له پێشكه‌شكردنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی، هاوخه‌می و هاوده‌ردی خۆی بۆ كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی، به نێچیرڤان بارزانی راگه‌یاند و هیوای خواست ئه‌مه دوا ناخۆشییان بێت و خوای گه‌وره خوالێخۆشبوو به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و سه‌بر و ئارامی بداته بنه‌ماڵه‌ی بارزانی”.
لە بەرامبەردا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سوپاسی قاسم سوله‌یمانی كرد بۆ په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه و پێشكه‌شكردنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی.