نوچەنێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٨-٤-٢٠١٨، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له سه‌لیم جبوری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی فیدراڵ و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
سەلیم جبوری، به‌بۆنه‌ی كۆچی دواییی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی، هاوخه‌می خۆی بۆ به‌ڕێزیان و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌ربڕی.
تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی عێراق و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان و چه‌ند بابه‌تێکی په‌یوه‌ست به عێراق و هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.