نوچەنێت
به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانى، نورى مالیكى، جێگرى سه‌ركۆمارى عێراقى فیدراڵ، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا سه‌رەخۆشى له به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، كرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٨-٤-٢٠١٨، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیدا نوری مالیکی، هاوخه‌مى و هاوده‌ردی بۆ كۆچى دوایی دلۆڤان بارزانی، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى و خانه‌واده‌ى بارزانى ده‌ربڕى و ،هیواى خواست ئه‌مه دوایین خه‌م و كۆستى خانه‌واده‌كه‌یان بێت و خواى گه‌وره بە-بەههشتى شاد بكات.