نوچەنێت: تایبەت
بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە ٨-٤-٢٠١٨، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆن و لیژنە تایبەتمەندەکان کۆببێتەوە، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژەیاسای چاكسازی موچه و خانهنشینی و دهرماڵهكان، ئەندامێکی لیژنەی داراییش، هۆکاری دواخستنی کۆبوونەوەکەی گەڕاندەوە بۆ سەردانەکەی سەلیم جبوری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ هەولێر.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، مەدینە ئەبوب، ئەندامی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان، لە بارەی دواخستنی کۆبوونەوەی سەرۆک فراکسیۆنەکان لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان، رایگەیاند “ئەمڕۆ سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بەسەردانێک گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لەبەرئەوەی، کە جەعفەر ئیمێنکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پێشوازی لە سەلیم جبووری کرد، بۆیە کۆبوونەوەکە نەکرا”.
سەبارەت بە دواخستنی کاتەکەشی ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات، کۆبوونەوەکە دواخراوە بۆ رۆژی سێشەممە ١٠-٤-٢٠١٨ کاتژمێر ١١ی نیوەڕۆ، پڕۆژەکە لەقۆناغی کۆتایدایە و هەموومان کۆکین لەسەر ئەوەی دەبێت پڕۆژەیاسای چاکسازی بەزووترین کات پەسەندبکرێت.
مەدینە ئەیوب گوتیشی “ئەوەی، کە زۆر رای جیاوازی لەسەرە، ماددەی سێی پڕۆژەیاسای چاکسازییە، کە پەیوەندی بە درەماڵەوە هەیە، بەشێوەیەکی گشتی پڕۆژەیاساکە لەبەرژەوەندی موچەخۆران و خەڵکی هەرێمی کوردستانە. هەروەها پڕۆژەکە کاری چڕی لەسەردەکرێت بۆ ئەوەی زوو بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە”.