نێچیرڤان بارزانی سوپاسنامەیەک بڵاو دەکاتەوە

0

نوچەنێت

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەبەرامبەر بەشداریکردن لە پرسەی دلۆڤان بارزانی برای و دەربڕینی هاوسۆزی و هاوخەمی، سوپاسی خەڵک و بەرپرسانی کوردستان و عێراق و، دۆست و هاوڕێیانی لە سەرانسەری جیهان دەکات. 

دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی رۆژی دووشەممە ٢-٤-٢٠١٨ لە تەمەنی ٥٢ ساڵیدا بە جەڵتەی دڵ كۆچی دوایی كرد. کۆچکردوو ١٤ ساڵ بوو نەخۆشی دڵی هەبوو.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، رۆژی یەکشەممە ٨-٤-٢٠١٨، لە تویتێکدا پەیامێکی سوپاسگوزاری بڵاوکردەوە و رایگەیاند “پڕ بە‌ دڵ سوپاسی ھاوڵاتیانی كوردستان و عێراق، دۆست و ھاوڕێیان لە‌ سە‌رانسە‌ری جیھان دە‌كە‌م بۆ بە‌شداریتان لە‌ پرسە‌ی برای كۆچكردووم و ناردنی پە‌یامی ھاوخە‌می و سە‌رە‌خۆشی. پشتیوانی و ھاوسۆزی بە‌ڕێزتان جێگە‌ی سوپاس و پێزانینە‌. خوا ھە‌موو لایە‌ك بپارێزێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com