نوچەنێت
ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بە سەرۆکایەتی شاندێک بۆ سەرەخۆشیکردن و دەربڕینی هاوخەمی بەهۆی کۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، گەیشتە هەولێر.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨-٤-٢٠١٨، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، سەلیم جبووری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەلایەن جەعفەر ئیمینکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و د. فوئاد حوسێن، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان “جبووری بۆ سەرەخۆشیکردن و دەربڕینی پەیامی هاخەمی بەهۆی کۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، سەردانی مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی دەکات”.