نوچەنێت
ئەمڕۆ سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و شاندێکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کۆبوونەوە و باسیان لە دۆخی کورد لە تورکیا کرا و هەردوولا گرینگی چارەکردنی کێشەی کوردیان لە تورکیا بە ڕێگەی سیاسی و دیالۆگی ئاشتیانەوه دووپات کردەوە.
بەگوێرەی ماڵپەری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٧/٤/٢٠١٨، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی پارتی دیموکراتی گەلانی تورکیا (هەدەپە) بە سەرۆکایەتیی پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی هەدەپە و ئەندامێتیی ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی ئەو حزبە لە پەرلەمانی تورکیا، كرد.
لە دیدارێکدا پەروین بوڵدان بەناو خۆی و ئەندامانی هه‌ده‌په‌وه بۆ کۆچی ناوادەی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی برای، سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی کرد و هاوخەمیی خۆی لەگەڵ بەڕێزیان دەربڕی و هیوای خواست ئەمە دوایین خەمیان بێت.
لای خۆیه‌وه سەرۆکوەزیران سوپاسی هاوخه‌مییه‌كه‌یان کرد، هه‌روه‌ها پیرۆزبایی لە بوڵدان کرد بەبۆنەی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په لە کۆنگرەی ئەم دواییەی حزبه‌كه‌یاندا و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی نوێ‌دا بۆ خواست.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس لە دۆخی کورد لە تورکیا کرا و هەردوولا گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە تورکیا بە ڕێگەی سیاسی و دیالۆگی ئاشتیانەوه دووپات کردەوە.
تاووتوکردنی چەند پرسێكی په‌یوه‌ست به دۆخی ناوچه‌كه‌وه، تەوەرێکی دیکەی دیداره‌كه بوو.