بۆ پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە بڕیار درا

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، وەزارەتی پێشمەرگە نوسراوی ئاراستەی سەرجەم یەکە سەربازییەکانی وەزارەت کردووە، بەمەبەستی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە.

پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە، ساڵانە بەدوو وەجبە دەکرێت، لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٦ و ٢٠١٧ و ٢٠١٨دا، بەهۆی قەیرانی دارایی، پلەی ئەفسەرەكانی پێشمەرگە بەرز نەكراوەتەوە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، قادر ره‌زگه‌یى، ئەندامی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لەپەرلەمانی کوردستان، لە بارەی پلە بەرزكردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە رایگەیاند “لە ئیستادا وەزارەتی پێشمەرگە ناوسراوی ئاراستەی سەرجەم یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی یەکەی ٧٠ و ٨٠ کردووە، داوای لێکردوون لەماوە ی مانگێکدا هەموو ئەو ئەفسەرانەی، کە شایستەی پلە بەرزکردنەوەن ناوەکانیان رەوانەبکەن بۆ وەزارەت، بۆ ئەوەی لیژنەی پلەبەرزکردنەوە وردبینییان بکات”.

ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات، دوای وردبینیکردنی ناوەکان لەلایەن لیژنەکەوە بەرزدەکرێنەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی مەرسومیان بۆدەربچێت، ئەو ئەفسەرانەی، کەشایستەی پلە بەرزکردنەوەکەن ئەفسەرانی نەورۆزی ٢٠١٦ و ئەیلولی ٢٠١٦، هەروەها نەورۆزی ٢٠١٧ و ئەیلولی ٢٠١٧ دەیانگرێتەوە.

قادر ره‌زگه‌یى گوتیشی “ئێمە پێداگریمانکردووە، کە دەبێت پلە بەرزکردنەوەی ئەوە ئەفسەرانەی شایستەن پلەکانیان بەرزبکرێنەوە، بەڵێ نیشمان وەرگرتووە، کە مەرسومی پلەبەرزکردنەوەی ئەو ئەفسەرانە دەربچێت و کارەکانیان بۆ رایی بکرێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com