بەغدا وەڵامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ناداتەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، داوامان لە حکومەتی عێراق کردووە بەنزین رەوانەی پارێزگاکە بکات، بەڵام تائێستا هیچ وەڵامێکمان پێ نەگەشتووە.

ماوەی زیاترلە سێ مانگ دەبێت ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی نوسراویان ئاراستەی حكومەتی عێراق كردووە، بۆ ئەوەی بەنزین رەوانەی سلێمانی بکات، کە رۆژانە پێویستی بە نزیکەی دوو ملیۆن و ٥٠٠  هەزار لیتر بەنزین هەیە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، د. غالب محمەد، سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند “پێشووتر نوسراومان ئاراستەی حکومەتی عێراقی کردووە، بۆ ئەوەی بەنزین رەوانەی پارێزگای سلێمانی بکات، بەڵام تائێستا هیچ وەڵامێکمان لە حکومەتی عێراقی پێ نەگەیشتووە”.  

غالب محمەد ئاماژە بەوە دەکات، ناردنی بەنزین بۆ سلێمانی لەدەسەڵاتی حکومەتی عێراقدایە، چاوەڕێی وەڵامی ئەوانین، ئەگەر ئەو بەنزینە رەوانە بکرێت، نرخی بەنزین لە پارێزگای سلێمان هەرزان دەبێت، هاوڵاتیان لێ سودمەند دەبن.

ئەو سەرۆك لیژنەیە گوتیشی “چەند کۆمپانیایەک ئامادەییان نیشانداوە، کە بەنزین بۆ پارێزگاکە دابین بکەن بەنرخێکی گونجاو، ئێمەش پێمان گوتن هەموو کار ئاسانییەکتان بۆ دەکەین، بۆ ئەوەی لە ژێر دەسەڵاتی ئیدارەی پارێزگای سلێمانی دابەشبکرێت و هەموو هاوڵاتییەک لێی سودمەند بێت”.  

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com