نوچەنێت: تایبەت
تائێستا یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە کەرکوک چەند جارێک سەرۆک لیستی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی عیراق گۆڕیوە. بەپێی قسەی کادیر و ئەندامانی یەکێتی، پەیوەندی بە ململانێی ناوخۆی یەکێتییەوە هەیە.
رێبوار تەها، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی، کە دووبارە بۆ پەرلەمانی عێراق کاندیدکراوەتەوە، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە ئەکاونتی تایبەتی خۆی رایگەیاندووە، سوپاسی مەکتەبی سیاسی دەکەم، کە متمانەی سەرۆکایەتی کردنی لیستی ١٦٢ی یەکێتییان پێبەخشیوە لە پارێزگای کەرکوک.
ئەو پەرلەمانتارە نووسیویەتی “بەڵێندەدەین. هەمووان پێکەوە کار بۆ سەرخستنی لیستی یەکێتی و ئایندەیەکی باشتر بۆ شارەکامان بکەین”.
سڵاو و ڕێز و خۆشەویستیم بۆ خەڵکی خۆڕاگری کەرکوک …بەسوپاسەوە بۆ هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی کە متمانەی سەرۆکایەتی کردنی…
Publicerat av Rebwar Taha den 6 april 2018
یەکێتی نیشتمانی وەک خۆ ئامادە کردن، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، سەرەتا رەوەند مەلا مەحمود-ی وەکو سەرۆکی لیستی یەکێتی لە کەرکوک دیاری کرد و دواتر محەمەد عوسمان، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لە شوێنی دانرا و دواتر ئەویش دوور خراوەتەوە و رێبوار تەها لە شوێنی دانراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، محەمەد عوسمان، گوتویەتی “ئەگەر سەرۆک لیست نەبم، دەبمە پارتی”. دوای لادانی لە سەرۆکی لیست، لە سلێمانییەوە بانگ کراوە و پێیان گوتووە، باسی هۆکاری لادانی بۆ راگەیاندنەکان نەکات. چونکە “کێشەی سەرۆک لیستی لە نێوان ئاسۆ مامەند و رێبوار ئاسایش و محەمەد عوسمانە”.
کادیرێکی یەکێتی کە نەیوەیست ناوی ئاشکرا بکرێت، لەبەرئەوەی لەلایەن حزبەکەیەوە ئاگادارکراونەتەوە کە لەسەر ئەم بابەتە زانیاری نەدەن بە نوچەنێتی گوت” ئەوەی روودەدات لە کەرکوک پەیوەندی بە ململانێی نێوخۆی باڵەکانی یەکێتییەوە هەیە. کشانەوەی محەمەد عوسمان، بەم هۆیەوە بوو. دژایەتییەکی توند لە نێوان ئاسۆ مامەند، رێبواری ئاسایش، محەمەد عوسمان” هەیە.
كادیرهكهی یهكتی دهڵت”ئەگەرچی دۆخی یەکێتی لەوە ناسکترە کە ئیتر بەرگەی ئەم هەڵسوکەوتانە بگرێ بەڵام دیارە کۆمەڵێک کەس، بەرژەوەندی خۆیان دەخەنە پێش بەرژەوەندی یەکێتی، هەرلەبەرئەوەشە کە ئێستا بەنگەشەی هەڵبژاردن دەستی پێنەکردووە، یەکێتی سێ سەرۆک لیستی گۆڕی”.
هەر بەپێی زانیارییەکان، چەند رۆژێک پێش ئێستا د. یوسف محەمەد، سەرۆکی لیستی نیشتمان، کە لەلایەن (بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری) بۆ کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان پێکهێنراوە، کشایەوە و بەرهەم ساڵح لە شوێنی دەستبەکار بوو.