نوچەنێت
شاندێکی پارتی دیموکراتی گەلان، بەمەبەستی بەشداریکردن لە پرسەی دلۆڤان بارزانی و تاوتوێکردنی پرسە هەنوکەییەکان گەیشتنە هەرێمی کوردستان.
ئایهان بیلگەن، گوتەبێژی هەدەپە لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد، شاندی ھەدەپە بۆ بەشداریكردن لە پرسەی دلۆڤان بارزانی سەردانی باشووری كوردستان دەكەن. هەروەها دیدار و كۆبوونەوەیان لەگەڵ لایەنە سیاسی و پەرلەمانتار و حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەبێت.
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ٧-٤-٢٠١٨، شاندەکە لەگەڵ مەسعود بارزانی، كۆببنەوە و تاوتوێی بارودۆخی كورد و بارودۆخی ناوچەكە بكرێت. دواتر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان كۆببنەوە، بەمەبەستی سەرەخۆشی كۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی برای.
شاندی ھەدەپە پێكھاتووە، لە پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە، پەرلەمانتاران فەلەکناس ئوجا، ئیمام تاشچیئەر و عوسمان بایدەمیر.