بزانە مارلین مونرو، دوای 50 ساڵ بۆ کوێ دەگەرێتەوە

0

نوچە.نێت

 

ئەکتەری بەناوبانگی سینەمای ئەمریکی مارلین مونرو، دوای 50 ساڵ دەگەرێتەوە بۆ سەر شاشە.

بە پێی  رۆژنامەی دیل میل، بریتانی ، ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی ماررلین مونرو، دوای تێپەربونی  50 ساڵ بەسەر کۆچکردنیدا، بریارە  وێنە زیویەکانی بگەرێتەوە سەر شاشە .

ئەورۆژنامەیە رایگەیاند کە “سوزی کینیدی، لەگەڵ مارلین هەمان روخسار و هەمان لەش ولاری هەیە بە هاوشێوەی مارلین دەناسرێت بریارە دوای  تێپەربونی 50 ساڵ بەسەر کۆچیکردنی مونرودا ،سوزی رۆل لەژیاننامەی مارلین مونرودا  بگێرێت. جارێکی تر مورلین بگەرێنێتەوە سەرشاشەی سینەماکان.

 لە لایەکی تر ، بە پێی رۆژنامەی ذە صن،  بە سیستمی کۆمپیوتەر 3000 وێنەی  روخسار و لەش ولارو جوڵەی سوزی کیندی تەمەن 41ساڵ،  لە ستودیوی pinwood  دەگیرێت و لەسەر وێنەکانی مارلین مونرو دادەنرێت ، هەروەک فیلمی جەنگی ئەستێرەکانی جیمس بوند، کاری لەسەردەکرێت

سوزی، لە فیلمەکەدا  رۆڵی مارلین دەبینێت و ، ژیاننامە و ئەو ناخۆشیانەی کە مونرو، پێیدا تێپەریوە دەخاتە بەر دیدی بینەران و هەوادارانی مارلین لە سەرتاسەری جیهاندا.

کیم فولر، دەرهێنەری فیلمی spice gilrs- spice world،کە کەسی ناوبراو پێشتر بەرێوبەری گروپی spice gilrs، بوە، وەک داهێنەری فیلمەکە، خۆی داناسێنێت، و  سوزی کینیدیش رۆلی مارلین دەگیرێت. 

شایەنی باسە، ئەو سەرچاوە ئاشکرایدەکات کە مارلین مونرو، لە تەمەنی 36 ساڵیدا لە ساڵی 1962بەهۆی وەرگرتنی برێکی زۆری مادەی هۆشبەر گیان لەدەست دەدات بۆ یەکجاری ماڵئاوایی دەکات.






Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com