جێگری سەرۆکی ئیمارات سەرەخۆشی لە بارزانی دەکات

0

نوچەنێت

 جێگری سەرۆکی ئیمارات و جێگری فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئیمارات، بۆ کۆچی دوايی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، سەرەخۆشی لە مەسعود بارزانی کرد.

ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، ٢-٤-٢٠١٨، دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تەمەنی ٥٢ ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

دوێنێ پێنجشەممە ٢٠١٨/٤/٥، محەمەد بن زاید ئال نهیان، جێگری سەرۆکی ئیمارات لە پرسەنامەیەکدا، کە ئاراستەی مەسعود بارزانی کردووە، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ کۆچی دوايی دلۆڤان ئيدريس بارزانی، داواش لە خوای گەورە دەکات کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبرو دڵنەوایش بە سەرۆک بارزانی و کەسوکاری خوالیخۆشبوو و گەلی کوردستان بدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com