نوچەنێت
سه‌رۆكوه‌زيرانى توركيا له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا بۆ كۆچى دوايی دلۆڤان ئيدريس بارزانى، سه‌ره‌خۆشى له نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان كرد.
له پهيوهندييەکی ته‌له‌فۆنيدا، کە ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه ٥-٤-٢٠١٨) ئەنجامدرا، بینالی يڵدرم، سەرۆکوەزیرانی تورکیا پرسه و سه‌ره‌خۆشى، هاوخه‌مى و هاوده‌ردى خۆى له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و خانه‌واده‌ى بارزانى بۆ كۆچى دلۆڤان بارزانی ده‌ربڕى، “خۆى به خاوه‌ن و هاوبه‌شى خه‌م و په‌ژاره‌يان زانى و له خواى مه‌زن داواكار بوو بيخاته به‌ر ميهره‌بانی خۆى و به به‌هه‌شتى شاد بكات”. هه‌روه‌ها هيواى خواست “ئه‌م كۆچه خه‌مگينه دوايين كۆستى خانه‌واده‌ى بارزانى بێت و خوا سهبوورييان بدات”.
بەپێی راگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى پێزانينى خۆى بۆ پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مى و هاوده‌ردي سەرۆکوەزیرانی تورکیا “له‌م كات و ساته سه‌خته‌دا ده‌ربڕى و سوپاسى په‌يوه‌ندييه‌كه‌ى كرد”.