نوچەنێت:تایبەت
ئەندام پەرلەمانێکی یەکگرتوو لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، پەرلەمان هیچ بیانویەکی نەماوە بۆئەوەی پڕۆژەیاسای چاکسازی پەسەندنەکات، کە لە ٨٠% ی پڕۆژەیاساکە جاکسازییە، ئەگەر پەسەندبکرێت بۆ هاوڵاتیان و حکومەت بەگرنگی دەزانین.
دوای ئهوهی پڕۆژەیاسای چاكسازیی موچه و خانهنشینی و دهرماڵهكان، بۆ جاری یهكهم له هۆڵی پهرلهمان پهسند كرا، بهڵام بههۆی بوونی تێبینی لهسهر یاساكه، سهرۆكایهتی پهرلهمان گهڕاندیهوه بۆ دانیشتنهكانی پهرلهمان، لە ئێستادا پەرلەمان لە پشوودایە، زۆربەی فراکسیۆنە جیاوازەکان هەوڵدەدەن پەرلەمانی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامبدات بۆ ئەوەی پڕۆژەیاسای چاکسازی هەموار بکرێتەوە.
لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، کەژاڵ هادی فەقێ ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند”پەرلەمانی کوردستان هیچ بیانوویەکی نەماوە، بۆ ئەوەی پڕۆژەیاسای چاکسازی پەسەندنەکات، گرنگە بەزوترین کات پەسەندبکرێت. پەرلەمان دەیەوێت کەمترین رای جیاوازی لەسەر هەبێت، بۆئەوەی لەکۆبوونەوەیەکی نائاساییدا پەسەندی بکات”.
پەرلەمانتارەکەی یەکگرتوو جەخت لە گرنگی پڕۆژەیاساکە دەکاتەوە”پەسەندکرنی رۆڵێکی زۆر باشی دەبێت لەئەنجامدانی چاکسازی، بە جێبەجێکردنی زیاترلە ١٠٠ملیاردینار دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم، بەمەش حکومەت دەتوانێت کۆتایی بەسیستەمی پاشکەوتی موچە بێنێ”.
کەژاڵ هادی،لەبارەی تێبینی فراکسیۆنەکەیان لەسەر پڕۆژەیاسای چاکسازی، گوتی”ئێمە تێبینیمان لەسەر ماددەی ٣ی پڕۆژەیاساکەیە، داوامانکردووە خانەنشینی فەرمانبەری مەدەنی و گشتی هاوتای یاسای خانەنشینی عێراق بکرێت”.
هەروەها گوتیشی”لەچەند رۆژی رابردوو دا کۆبوونەوەی پەرلەمان، سەرۆک فراکسیۆن و لیژنە پەیوەندی دارەکان ئەنجامدراوە، بڕیاریشە لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەیەکی دیکە ئەنجام بدرێت، بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لای ئێمەیە هەر لەم هەفتەیە پەرلەمان کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجامدەدات”.