نوچەنێت
حکومەتی هۆڵەندا، لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات.
رۆژی ٢-٤-٢٠١٨، دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تەمەنی ٥٢ ساڵیدا بە جەڵتەی دڵ کۆچی دواییکرد.
دەقی پرسەنامەکە:
به‌ڕێز جه‌نابی نێچیرڤان بارزانی،
سه‌رۆکوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان
به‌ڕێز بارزانی،
به‌ناوی حکومه‌تی هۆڵه‌ندا دەمەوێ له ناخه‌وه هاوخه‌میی خۆم بۆ مه‌رگی ناواده‌ی برای خوالێخۆشبووتان دلۆڤان بارزانی ده‌رببڕم، تکایه هاوخه‌میمان قبووڵبکەن. ده‌زانم چ کۆستێکی گەورەیە بۆ خۆتان و بنه‌ماڵه‌که‌تان. له‌م ساته‌وه‌خته سه‌خته‌دا هیوای به‌هێزی و خۆڕاگریتان بۆ دەخوازم.
باڵیۆز ماتیس ۆڵته‌ر
باڵیۆزخانه‌ی شانشینی هۆڵه‌ندا
به‌غدا، عێراق