نوچەنێت-ئاژانسەکان
سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل(موساد) دەڵێت، سەداسەد دلنیاییە کە ئێران پلانی دەستڕاگەیشتنی بە چەکی ئەتۆمی هەیە.
یۆسی کۆهێن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی موساد جەخت دەکاتەوە، کە کۆمەڵگای جیهانی بەرامبەر بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دوو بژاردەی لەبەردەمە. یان دەبێ رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران هەموار بکرێتەوە. یان ئەوەی کە هەڵبوەشێتەوە.
یۆسی کوهێن لە کۆبوونەوەیەکی داخراو لە گەڵ بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل، تەراتێن و دەستوەردانەکانی ئێرانی بۆ سەر ناوچەکە وەک ئەنجامێکی رێککەوتنی ئێران وەسف کردووە.
ئەم لێدوانانەی سەرۆکی موساد لە کاتیکدا بڵاو دەبێتەوە، کە وادەی دیاریکراو لە لایەن سەرۆکی ئەمریکا بۆ هەموارکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی لە کۆتایی خۆی نزیک دەبێتەوە.