نوچەنێت-فڕانس ٢٤
تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، لە دانپیانانێکدا رایگەیاندووە، زانیاری ملیۆنان کەس لە بەکارهێنەرانی خۆی فرشتووە.
بە گوێرەی ئاژانسی فڕانس ٢٤، فەیسبوک لە گەڵ گەورەترین کێشەی ئەمنی و ریسوایی ئەخلاقی مێژووی خۆی روو بە رووبۆتەوە.
کۆمپانیایەکی بەریتانی بە ناوی کەمبریج ئانالیتیکا، ئامار و زانیاری ملیۆنان کاربەری تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکی بە کەمپەینی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ فرۆشتووە.
ئێستا فەیسبوک، دانی بەوەداناوە کە قەبارەی ئەو زانیاریانەی کە فرۆشروان. زۆر زیاتر لەوەیە کە بەراوردیان کردووە و لە سەر یەک ززنیاری ٨٧ ملیۆن کاربەری ئەم تۆڕە لە خۆدەگرێ.
وەک کاردانەوەی بەرامبەر بەم بابەتە،مارک زاکبێرگ،دەلێت تۆڕەکەی لە پاراستنی زنایاریەکانی بەکارهێنەرانی دوچاری هەڵەی گەورە بووە.
جێی ئاماژەیە بەرێووەبەر و داهێنەری فەیسبوک دەبێ ١١ی ئەپریل لەبەردەم کۆنگرێسی ئەمریکا ئامادە بێت و وەڵامی پرسیارەکانی نوێنەرانی ئەمریکی بداتەوە.