نوچەنێت
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرۆککۆماری تورکیا سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
بەپێی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٤-٤-٢٠١٨، رەجەب تەین ئەردۆغان، لە په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنىدا وێڕاى پرسه و سه‌ره‌خۆشى، هاوخه‌مى و هاوده‌ردي بۆ كۆچى ناواده‌ى خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئيدريس بارزانى بە نێچیرڤان بارزانی و ته‌واوى خانه‌واده‌ى بارزانى ده‌ربڕى.
سەرۆککۆماری تورکیا گوتویەتی، له‌م كۆسته‌دا هاوخه‌م و هاوده‌ردى نێچيرڤان بارزانى و خانه‌واده‌ى بارزانييه و هيواى خواست “ئه‌مه دوايين خه‌م و كۆستى خۆيان و خانه‌واده‌كه‌يان بێت و خواى مه‌زن، خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات”.