نوچەنێت
پرسە و سەرەخۆشی لایەنە سیاسییەکان و کەسایەتییەکانی کوردستان و عێراق و جیهان بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی.
دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی بوو. رۆژی دووشەممە ٢-٤-٢٠١٨ لە تەمەنی ٥٢ ساڵیدا بە جەڵتەی دڵ كۆچی دواییكرد. کۆچکردوو ١٤ ساڵ بوو نەخۆشی دڵی هەبوو.
پەیامی سەرەخۆشی عەبادی بۆ نێچیرڤان بارزانی کرد
حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پەیوەندی بە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد و بەهۆی کۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی برای نێچیرڤان بارزانی، سەرەخۆشی خۆی ئاراستە کرد.
بەپێی راگەیێندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق پەیوەندی بە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە کرد و پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆی ئاراستەکرد، هاوده‌ردى و هاوخه‌میى خۆی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى و خانه‌واده‌ى بارزانى ده‌ربڕى.
هەر بەپێی راگەیێندراوەکە، “عەبادی هیواى خواست خواى گه‌وره خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات و ئه‌مه دوایین كۆستى خانه‌واده‌ى بارزانى بێت” و، نێچیرڤان بارزانى سوپاسى عه‌بادى كردووە بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه و پێشكه‌شكردنى پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میی.
***************************
چاوش‌ئۆغڵو سه‌ره‌خۆشى لە نێچیرڤان بارزانی ده‌كات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بەبۆنەی کۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کرد.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2-4-2018 به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی بۆ كۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا لە پەیوەندییەکی ته‌له‌فۆنیدا سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كرد.
بەپێی راگەیێندراوێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا چاوش‌ئۆغڵو، هاوده‌ردى و هاوخه‌میى خۆیانی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕی و هیوای خواست ئه‌مه دوا كۆستی بەڕێزیان و خانه‌واده‌ى بارزانى بێت و خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات.
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه و هاوخه‌مییان، سوپاسی چاوشئۆغڵوی کرد.
***************************
پەیامی سەرۆککۆمار فوئاد مەعسووم
برای بەڕێز کاک مەسعود بارزانی
بە داخ و پەژارەی زۆرەوە هەواڵی مەرگی ناوەختی کاک دلۆڤان ئیدریس بارزانی برازاتانمان پێگەیشت. بۆ ئەو خەمەتان لە ناخەوە بەشداریی خەمتان دەکەین. پرسە و ماتەمینیی قووڵتان پێشکەش دەکەین، لەرێی ئێوەشەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی یەک بە یەکی خانەوادە و بنەماڵەی بەڕێزتان و خانەوادەی کۆچکردوو دەکەین. لە پەروەردگاری مەزنمان داوایە گیانی کاک دلۆڤان بە بەهەشتی فراوانی خۆی شادبکات و سەبووریی و ئۆقرەییتان پێببەخشێت و ئەوە دوایین خەمتان بێت.
إنا لله و إنا اليە را‌جعون..
دکتۆر فوئاد مەعسووم
سەرۆککۆماری عێراق
2-4-2018
***************************
پرسه‌نامه‌ى سه‌رۆككۆمار بۆ نێچیرڤان بارزانی
برای به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به داخ و په‌ژاره‌ی زۆره‌وه هه‌واڵی مه‌رگی ناواده‌ی كاك دلۆڤان بارزانی براتانمان بیست. بۆ ئه‌و خه‌مه قورسه له ناخه‌وه به‌شداری خه‌متان ده‌كه‌ین، پرسه و ماته‌مینی قووڵتان پێشكه‌شده‌كه‌ین له‌ڕێگەی ئێوه‌شه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی یه‌ك به‌یه‌كی خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ی كۆچكردوو ده‌كه‌ین. له په‌روه‌ردگاری مه‌زنمان داوایه گیانی كاك دلۆڤان به به‌هه‌شتی فراوانی خۆی شادبكات و سه‌بووری و ئۆقره‌ییش به‌ئێوه ببه‌خشێت و ئه‌وه دوایین خه‌متان بێت.
دكتۆر فوئاد مه‌عسووم
سەرۆککۆماری عێراق
***************************
هەدەپە: سەرەخۆشیی لە نێچیرڤان بارزانی و گەلی کوردستان دەکەین
لە ناخەوە نیگەرانین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، کوڕی خوالێخۆشبوو ئیدریس بارزانی کە یەکێک بوو لە کەسایەتییە دیارەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق، هەروەها برای سەرۆکوەزیرانی ئێستا نێچیرڤان بارزانی.
دلۆڤان ئیدریس بارزانی کە ئەرکی نوێنەرایەتیی کۆمەڵایەتیی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبوو، رۆڵی کاریگەری لە خەباتی یەکسانی و ئازادی کوردانی باشوور (عێراق)دا هەبووە. ئەو هێرشە نامرۆڤایەتی و ناخهەژێن و تراژێدیانەی لەلایەن بەعسەوە دەکرانە سەر کوردی باشوور (عێراق)، بە تۆمارکردن و پاراستنی ئەمانە و هێشتنەوەیان (دلۆڤان ئیدریس بارزانی) لەبیرناکرێت.
داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ دلۆڤان ئیدریس بارزانی دەکەین کە لە هەولێر بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە تەمەنی 52 ساڵیدا گیانی لەدەستداوە. سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی کوردستانی عێراق نێچیرڤان بارزانی و گەلی کوردستان و خانەوادەی بارزانی دەکەین.
پەروین بوڵدان – سەزایی تەمەللی
هاوسەرۆکانی هەدەپە
2ی نیسان 2018
***************************
پرسەنامەی سەلاحەدین بەهائەدین
كُلُّ مَنْ عَلَيْهَا فَانٍ, وَيَبْقَى وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلالِ وَالإِكْرَامِ
به‌ڕێز / كاك نێچیرڤان بارزانی
السلام علیكم ورحمه الله وبركاته
به‌بۆنه‌ی وه‌فاتی كاك دلۆڤان برای به‌ڕێزتان ..
پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمانتان ئاراسته ده‌كه‌ین و داواكارین له خوای به‌خشنده لێی خۆش بێت و به به‌هه‌شتی شاد بكات، ئارامیش به ئێوه و بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌تان ببه‌خشێت، ئاخری غه‌م بێت.
إِنا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ
براتان
سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین،
ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
2 / 4 /2018
***************************
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی
بەڕێز جەنابی کاک مەسعود بارزانی..
بەڕێز جەنابی کاک نێچیرڤان بارزانی ..
بەڕێزان کاک بارز، کاک یوسف، کاک عەباس، کاک رەوان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی دڵتەزێن و کتوپڕی، کۆچی دوایی کاک (دلۆڤان ئیدریس بارزانی)مان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم .
بەداخەوە، هەرچەندە ئاشنایی تەواومان نەبوو لەگەڵ خوالێخۆشبوو کاک (دلۆڤان بارزانی)، بەڵام وەک ئەوەی لای هەمووان ئاشکرایە، کەسایەیتیەکی کۆمەڵایەتی خۆشەویست و خەمخۆری میللەتەکەی بوو. هەمیشە ڕۆڵی ئاشتەوایی بینیوە لەئاست پرسە هەستیارەکاندا، ئەم خەسڵەتە جوانانەش ئاساییە لە خودی کاک دلۆڤان-دا کۆ ببێتەوە چونکە ئەو کوڕی شەهید ئیدریس بارزانی نەمرە، کە لەگەڵ باوکم، هەڤاڵ مام جەلال، دۆستایەتی و پەیوەندیەکی توندووتۆڵی نەتەوایەتییان هەبوو، هەروەک ئاشکراشە کە خوالێخۆشبوو، لە بنەماڵەیەکی خەباتگێڕی گەلەکەمان بوو، لەپێناو مافە ڕەواکانی قوربانیەکی زۆریان داوە و ئێستاش تەرمی خوالێخۆشبوو لەپاڵ هەزارەها شەهیدی بنەماڵەکەی بەخاک دەسپێردرێت.
لە پەروەردگاری مەزنمان داوایە گیانی کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شاد بکات و ئۆقرەیی و دڵنەواییش بە ئێوەو کەسوکاری ببەخشێت، ئومێدەوارین ئەمە دوایین ناخۆشیتان بێت.
انا للە وانا الیە را‌جعون
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران
۲ نیسانی ۲۰۱٨
**************************
پرسەنامەی پەرلەمانی کوردستان
بۆ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی ناواده‌ی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت، به‌ناوى په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی له به‌ڕێزتان و خانه‌واده و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین، له خوای گه‌وره داواكارین جێگه‌ی به‌هه‌شت بێت و سه‌بووری و دڵنه‌واییش به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
“انا لله وانا الیه را‌جعون”
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان
2018/4/2
***************************
پرسەنامەی کۆسرەت رەسول، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی
بۆ بەڕێز كاك مەسعود بارزانی
بەڕێز كاك نێچیرڤان بارزانی
زۆر بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كاك دلۆڤان ئیدریس بارزانی-م بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم، هیوادارم ئەمە دواكۆست و ناخۆشی خۆتان و بنەماڵەكەتان بێ و خودای گەورە كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادبكات.
انا لله وانا اليه را‌جعون
براتان
كۆسرەت رەسول عەلی
***************************
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی بەڕێز دلۆڤانی براتانمان بیست. هاوخەمتانین. سەرەخۆشیتان لێدەکەین. هاوکات ئێمە سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین. لە خودا داواکارین جێگەی بەڕێز دلۆڤان بەهەشت بێت. لەخوا داواکاریشين ئارامی بە کەسایەتی، بنەماڵە و تەواوی گەلی باشووری کوردستان بدات و کۆتايى خەمەمەکان بێت و هیوادارین خەمگینی و ناخۆشی لە ئێوە دووربخاتەوە.
دەستەی بەڕێوەبەری تەڤگەری دیموکرات (TEV-DEM)
2/4/2018
***************************
پرسەنامەی دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق
بەهۆی کۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی برای سەرۆکوەزیران، بەناوی خۆم و ستافی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و خانەوادەکەی دەکەین.
***************************
پرسەنامەی باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق
رێزدار سه‌رۆكوه‌زیران نێچیرڤان بارزانی
له بری هه‌موو هاوكارانم و هه‌موو دۆسته‌كانت له به‌ریتانیا پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆمانتان پێ راده‌گه‌یه‌نم به بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی برای به‌ڕێزتان دلۆڤان.
ناردنی ئه‌م نامه‌یه و هاوشێوه‌كانی نیشانه‌ی نیشتمانپه‌روه‌ری، به‌رزنرخاندنی ماندووبوونه‌كانی كۆچكردووه كه له‌پێناو گه‌لی كورد هه‌وڵی بۆ ده‌دا.
به بیر و نزاكانمان له‌گه‌ڵتانین له‌م كاته سه‌خته.
دڵسۆزتان
جۆن ولكس
باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق
2ی نیسان 2018
***************************
پرسەنامەی محەممەد حاجی مەحموود
بەناوی خوای گەورەی میهرەبان
برای بەڕێز جەنابی كاك مەسعود بارزانى
برای بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانى
بەداخ و بەژارەییەكی زۆرەوە ، هەواڵی لەناكاوی كۆچی دوای خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی لە ناخەوە هەژاندینی خوالێخۆشبوو جگەلەوەی ڕۆڵەى خانەوادەیەكی خەباتگێڕی گەورەی كوردستان و كوڕی خوالێخۆشبوو ئیدریس بارزانیە ، خۆشی كەسایەتیەكی تێكۆشەری دیاری گەلەكەمان بوو، بۆیە کۆچی ناوەختی خەسارەتێكی گەورەیە هاوبەشی خەم و پرسەتانین و لە خوای گەورە داواكارین سەبوری بە بەڕێزتان و بنەماڵەكەی بدات و كۆچكردوش بە بەهەشتی بەرین ببەخشێت
إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ
دلسۆزتان
محەمەد حاجی مەحمود
٢\٤\٢٠١٨
***************************
پرسەنامەی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی
به‌ڕێز / كاك مه‌سعود بارزانی
به‌ڕێز/ كاك نێچیرڤان بارزانی
بابه‌ت/ پرسه‌نامه
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه، هه‌واڵی كۆچی كتوپری كاك (دلۆڤان ئیدریس بارزانی)مان پێگه‌یشت، به‌ناوی هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی جه‌نابتان و ته‌واوی كه‌سوكارو ئه‌ندامانی خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌تان ده‌كه‌ین. خۆمان به هاوبه‌شی خه‌م و پرسه‌تان ده‌زانین. له یه‌زدانی مه‌زن داواكارین سه‌بوریتان بداته‌وه‌و ئه‌مه دوا ناخۆشیتان بێت و رۆحی كۆچكردووش به به‌هه‌شتی به‌رین شادبكات.
مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
2/4/2018
***************************
پرسه‌نامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی
بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی دڵتەزێنی مەرگی كاكە دلۆڤانی كوڕی كاك ئیدریسی رەحمەتیمان پێگەیشت كە بە نەخۆشییەكی لەناكاو گیانی سپارد.
بەو بۆنە خەمناكەوە پرسه و سەرەخۆشی لە سەرۆكی هێژامان كاك مەسعود بارزانی و هەڤاڵی به‌ڕێز كاك نێچیرڤان بارزانی و خوشك و برایانی و تێكڕای ئەندامانی بەڕێزی بنەماڵەی بارزانی و هەروەها سەرەخۆشی لە خۆمان و تێكڕای هەڤاڵان و جەماوەری پارتیمان دەكەین.
لەدەستدانی كاكە دلۆڤانی جوانەمەرگ، ئازاری لەیادنەچووی مەرگی كاك ئیدریسی رەحمەتیمان بیردێنێتەوە و كۆستێكی ناوەخت و خەسارەتێكی گەورەیە.
كاكە دلۆڤان رۆڵەیەكی بە ئەمەكی بنەماڵەی تێكۆشەری بارزانی و خەباتكارێكی رێگای رزگاری كورد و كوردستان بوو، كە هەموو ژیانی لە ئاورەیی و لەنێو شۆڕش و بەرخودان و پێشمەرگایەتیدا سەرف كرد و هاوكارێكی ماندوونه‌ناس و به‌توانای رایكردنی ئه‌ركه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك و هه‌ڤاڵ نێچیرڤان بارزانی بوو.
لە خودای گەورە تكاكارین جێگەی جوانەمەرگ بەهەشتی بەرین بێت و سه‌بووری و ئارامی به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و، ئەمە دوا كۆستی ئەو بنەماڵە سەروەر و قوربانیدەر و كارەساتدیدەیە بێت.
انا لله و انا الیه را‌جعون
مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
2-4-2018
***************************
پرسەنامەی میری ئێزدیانی کوردستان و عێراق
پرسە و سەرەخۆشی بەبۆنەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی
بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە بەیانی ئەمڕۆ هەواڵەی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدرسی بارزانی-مان پێگەیشت، کە بە جەڵتەی دڵ لە تەمەنی 52 ساڵیدا چووە بەر دلۆڤانی خودا، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و سەرۆک بارزانی دەکەین بەهۆی کۆچی برازاکەیەوە، هەروەها سەرەخۆشی لە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم بەبۆنەی کۆچی براکەیان، هاوکات سەرەخۆشی لە تەواوی گەلی کوردستان دەکەم بۆ ئەو کۆستە ئازاربەخشە.
خوالێخۆشبوو کەساسیەتییەکی کۆمەڵایەتی گەورەی کوردستان بوو، رۆڵێکی فراوانی هەبوو لە بەهێزکردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی کوردستان، هاوخەمی خۆمان دەردەبڕین بۆ ئەم کۆستە بە ئازارە، داوا لە خودا دەکەین خوالێخۆشبوو بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی پان و بەرینی خۆی شاد بکات و سەبرو ئارامیش بە کەسوکارەکەی ببخەشێت.
مێر تەحسین سەعید عەلی
میری ئێزدییەکانی کوردستان و عێراق و جیهان
***************************
پرسەنامەی عومەر ئێلخانیزادە
برای ھێژا و بەڕێزم جەنابی نێچیرڤان بارزانی خۆشەویست
زۆر بەداخەوە ھەواڵی مەرگی ناوادەی بەڕێز کاک دلۆڤانم بیست. بەو ھەواڵە دڵگران بووم، لە لایەن خۆم و ھەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە سەرەخۆشیتان لێدەکەم. ھیوادارم تەمەنی درێژی بۆ ئێوە و بنەماڵەی بەڕێزتان بەجێھێشتبێ. ھاوخەمتانم و دڵنیام ئەو خەمەش دەبێتە ھێز بۆ سەربەرزی ئێوە و خزمەتی زۆرتر بە بزاوتی رزگاریخوازی کوردستان.
بەرز و بەڕێز بێ یادی کاک دلۆڤان بارزانی
براتان عومەر ئێلخانیزادە
2-4-2018
***************************
پرسەنامەی رۆژ نووری شاوەیس
برای بەڕێز و خەباتگێڕ کاک نێچیرڤان بارزانی
بنەماڵەی جوانەمەرگی خودا لێخۆش‌بوو کاک دلۆڤان بارزانی
زۆر بە داخ و پەژارەوە هەواڵی دڵتەزێنی کۆچی دوایی برای جوانەمەرگ کاکە دلۆڤان بارزانی-م پێگەیشت. وێڕای سەرەخۆشی لە ئێوەی بەڕێز و لە ماڵ و منداڵە بەڕێزەکانی خودا لێخۆش‌بوو بنەماڵە گەورە و تێکۆشەرەکەتان بەگشتی، هیوادارم خودای مەزن سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت و جێگەی جوانەمەرگ بەهەشتی بەرین بێت.
دڵسۆز و براتان
رۆژ نووری شاوەیس
***************************
پرسەنامەی لاهوور تاڵەبانی
لاهوور تاڵەبانی، به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری هه‌رێمی كوردستان لە توویتێکدا دەڵێت: پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی سەرۆکوەزیران نێچیرڤان بارزانی دەکەم بەبۆنەی کۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی برایەوە. خودای گەورە لەم کاتە سەختەدا هێز و توانا بە خۆت و خانەوادەکەت ببەخشێت.
***************************
پرسەنامەی عەلی قازی محەممەد
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
سەرۆکی هێژا رێزدار مەسعود بارزانی، جەنابی سەرۆکوەزیران رێزدار نێچیرڤان بارزانی.پاش سڵاوێکی گەرم، خەمی کۆچی دوایی جوانەمەرگ دلۆڤان بارزانی لەم کات و ساتەدا تووشی خەمەکی گرانی کردین.
بێگومان لەنێو کورد بەگشتی و بنەماڵەی رێزداری ئێوە بەتایبەتی، هەمیشە کەسایەتی هێژامان لەدەستداوە، بەڵام خەبات و خزمەتی ئێوە هەر بەردەوام بووە.
من بە هەموو خەم و پەژارەوە هاوڕێی خەمی ئێوەی هێژام، بەداخەوە چونکە من لە ئەوروپام، ناتوان بێمەوە خزمەتتان.
لەسەر ناوی خۆم و هەموو عەشیرەتی قازییەکان، سەرەخۆشیاتان لێدەکەم و هیوادارم خەمی کۆتاییتان بێت.
ئینشائەڵڵا جێگای کاک دلۆڤان ئیدریس بارزانی بەهەشتی بەرین بێت.
عەلی قازی محەممەد
ئەڵمانیا
2-4-2018
*********************
په‌یامی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخ و پەژارەی زۆرەوە ڕۆژی دووشەممە 2ـی 4ـی 2018 هەواڵی کۆچی ناوادەی کاک دلۆڤان ئیدریس بارزانی مان بیست. لە پەروەردگاری میهرەبان داواکارین خوالێخۆشبوو بە دلۆڤانی و رەحمەتی خۆی شاد بکات و پرسە وسەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و جەنابی نێچیرڤان بارزانی دەکەین. خوای گەورە سەبر و ئارامی بە هەموو لایەكمان ببەخشێت.
انا لله و انا الیە را‌جعون
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان
لە پەرلەمانی کوردستان
2ـی 4ـی 2018
*************
پرسەنامەی دەزگای دواڕۆژ
بەڕێز كاك مەسعود بارزانی
بەڕێز كاك نێچیرڤان بارزانی
بەداخەوە ئەمڕۆ دووشەممە 2ی نیسانی 2018، هەواڵی كۆچی دوایی لە ناكاوی كاك (دلۆڤان ئیدریس بارزانی)مان پێگەیشت. بەناوی دەزگای دواڕۆژ بۆ رووناكبیری و راگەیاندن، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی جەنابتان و خانەوادەی خوالێخۆشبوو دەكەین. لە یەزدانی مەزن داواكارین، دواخەمتان بێت و خوالێخۆشبووش بە بەهەشتی بەرین شادبكات.
انا للە وانا الیە را‌جعون
دەزگای دواڕۆژ بۆ رووناكبیری و راگەیاندن
2/4/2018
******************
پرسەنامەی سەرۆکایەتی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی
بەناوی خوای گەورە پرسەوسەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاڕاستەی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تەواوی خانەوادە بەڕێزەکەیان دەکەین بە بۆنەی کۆچی دوای لەناکاوی خولێخۆش بوو ( دلۆڤان ئیدریس بارزانی ) لەخوای گەورە داواکارین جێگای بەهەشتی بەرین بێ وهەمیشە روحی شاد‌و ئاسودەبێ .
اناللەواناالیەراجعون
سەرۆکایەتی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی
************************
پەیامی سەرەخۆشی وەزارەتی دەرەوە و باڵیۆزی ئەمریکا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پەیامی هاوخەمی بۆ نێچیرڤان بارزانی دەنێرێت و تێیدا هاتووە ”بەناوی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا و تیمەکانمان لە بەغدا و هەولێر، بەهۆی کۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی برای، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی و خانەوادەکەی دەکەین”.
هاوکات دۆگلاس سیلیمان، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا، لە پەیامێکدا دەڵێت “بەبۆنەی کۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی و هەموو خانەوادەکەی دەکەم”.
*************************
پەیامی سەرەخۆشی وەزیری دەرەوەی ئێران
محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامەکەیدا دەڵێت “هەواڵی گیانلەدەستدانی لەناکاوی برای ئازیزتان خوالێخوشبوو دلۆڤان بارزانی، جێی داخ و کەسەری زۆرە، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادەکەتان و تەواوی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەم.
داوا لە خوای گەورە دەکەم کۆچکردوو بخاتە بەر میهرەبانی خۆی و سەبووری بە ئێوە و کەسوکارەکەشتان بدات”.
************************
************************
پەیامی هاوخەمی باڵیۆزخانه‌ی ده‌وڵه‌تی كوه‌يت لە به‌غدا بۆ نێچیرڤان بارزانی
به‌ڕێز / نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
سڵاو و به‌ره‌كاتی خوای گه‌وره‌تان لێ بێت..
به خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه و به دڵێكی باوه‌ڕدار به قه‌زا و قه‌ده‌ری خوا، هه‌واڵی كۆچی دوایی براكه‌تانمان پێگه‌یشت.
به‌ناوی خۆم و ئه‌ندامانی باڵیۆزخانه‌كه‌مانه‌وه له دڵه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشیتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین و له خوای گه‌وره داواكارین لێی خۆش ببێت و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و سه‌بر و ئارامیش به ئێوه ببه‌خشێت.
انا لله و انا الیه را‌جعون
باڵیۆز
سالم غصالب الزمنان
باڵیۆزخانه‌ی ده‌وڵه‌تی كوه‌يت لە به‌غدا
٣-٤-٢٠١٨
*********************
پرسەنامەی پرۆفیسۆر د. عه‌لی شیێخ محی ا‌لدین قه‌ره‌داغی بۆ نێچیرڤان بارزانی
بسم الله الرحمن الرحیم
(كل من علیها فان، ویبقى وجه ربك ذو الجلال والاكرام)
به‌ڕێز/ كاك نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان
بابه‌ت: پرسه‌نامه
به‌ناوی خۆم و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی رێكخراوی رابیته‌ی ئیسلامی كورده‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین به‌بۆنی كۆچی دوای برای به‌ڕێزتان (كاك دلۆڤان ئیدریس بارزانی) كه كه‌سایه‌تییه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ر و دیار بوو له هه‌رێمی كوردستان و رۆڵی گه‌وره‌شی هه‌بوو له خه‌باتی نیشتمانی و شۆڕشی رزگاریخوازی گه‌لی كوردمان، داواكارین له خوای گه‌وره كه ئه‌مه دوایه‌مین ناخۆشی بنه‌ماڵه‌كه‌تان بێت و ئارامی ببه‌خشێت به هه‌موو دۆستان و خۆشه‌ویستان و كه‌س و كار و خزمانی، خوای گه‌وره به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا لله و انا الیه را‌جعون
پرۆفیسۆر د. عه‌لی شیێخ محی ا‌لدین قه‌ره‌داغی
سه‌رۆكی رابیته‌ی ئیسلامیی كورد و
ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان
٣-٤-٢٠١٨
*********************
جێگرى سه‌ركۆمار عێراق و سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانی عێراق سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی دەکەن
جێگرى سه‌ركۆمارى عێراقى فیدراڵ و سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانیى عێراق لە دوو پەیوەندیی تەلەفۆنی جیاوازدا سەرەخۆشی خۆیان بە سەرۆکوەزیرانی کوردستان راگەیاند.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٣-٤-٢٠١٨، ئوسامە نوجێفى، جێگرى سه‌رۆککۆمارى عێراقى فیدراڵ، بۆ گه‌یاندنى پرسه و سه‌ره‌خۆشى و ده‌ربڕینى هاوخه‌مى و هاوده‌ردى خۆى بۆ كۆچى دواییى دلۆڤان ئیدریس بارزانى، په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى به نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه كرد.
بەپێی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، جێگری سەرۆککۆماری عێراق ، وێڕاى سه‌ره‌خۆشى و ده‌ربڕینى هاوخه‌مى و هاوده‌ردى بۆ كۆچى دوایی دلۆڤان بارزانی، هیواى خواست “خواى گه‌وره جێگه‌ى بكاته به‌هه‌شت و ئه‌مه دوایین كۆستى خانه‌واده‌ى بارزانى بێت”.
هەروەها عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانیى عێراق له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، هاوده‌ردى و هاوخه‌میى خۆى بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانى ده‌ربڕى و پرسه و سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێزیان و خانه‌واده‌ى بارزانى كرد، هه‌روه‌ها هیواى خواست “خواى مه‌زن خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات و ئه‌مه دوایین خه‌م و كۆستى خانه‌واده‌ى بارزانى بێت”.
بەپێی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانى، سوپاسی ئوسامە نوجەیفی و عەممار حەکیمی کردووە و پێزانینى خۆى بۆ سه‌ره‌خۆشى و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یان ده‌ربڕیوە.
***********************
پرسەی غەفوور مەخمووری، سکرتێری گشتیی YNDK

پرسەنامەی مستەفا هیجری، لێپرسراوی گشتیی حدکا

پرسەنامەی مستەفا مەولوودی، سکرتێری گشتیی حدک
بەڕێز کاک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان! هەواڵی کۆچی ناوادەی کاک دلۆڤان ئیدریس بارزانی لە ناخی دڵەوە خەمباری کردین. کاک دلۆڤان ڕۆڵەیەکی خەباتکاری کورد لە بنەماڵەی بارزانییەکان بوو کە لە پێناو سەرخستنی بزووتنەوەی ڕەوای گەلی کورددا زۆری چاشت. نەمر دلۆڤان بارزانی لە هەموو ماوەی ژیانیدا، چ لە ئاوارەیی و چ لە شۆڕش و خەباتی کورددا بۆ ڕزگاریی نەتەوەکەیدا تێکۆشا، بەڵام مەرگی ناوەخت مەودای نەدا بەری یەکجاریی زەحمەت و خەباتەکەی بە چاوی خۆی ببینێ. بەو بۆنە خەمناکەوە لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرەخۆشی لە بەڕێزتان، جەنابی کاک مەسعوود بارزانی و هەموو بنەماڵەی بارزانییەکان دەکەم و هیوادارم ئەمە دوا خەم و پەژارەتان بێ. ڕووحی نەمر دلۆڤان ئیدریس بارزانی بە بەهەشتی بەرین شاد بێ و ئامانجە بەرزەکانی بۆ سەرخستنی خەبات و شۆڕش و ڕزگاریی نەتەوەیی کورد وەدی بێ. براتان مستەفا مەولوودی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
پرسەنامەی د.عەلی قەرەداغی
پرسەنامەی فراکسیۆنی زەرد لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر
بەناوی خوای بەخشندەو میھرەبان
…………………………….
پرسە نامە
……….
بە داخ و خەمێکی زۆرەوە هەواڵی مەرگی ناوەختەی کاک( دلۆڤان ئیدریس بارزانی ) تاساندینی.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرە خۆشی خۆمان ئاراستەی ( جەنابی سەرۆک بارزانی ) و ( رێزدار نێچیرڤان بارزانی ) سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین ، لە خوای گەورە دەپارێینەوە بە بەھشتی خۆی شاد بکات،
خوای گەورە سەبوری هەموو لایەکمان بدات و هەموومان بە تەواوی هێزو توانامانەوە لەسەر رێبازی بارزانی و کوردایەتی بەردەوام دەبین .
اناللە واناالیە را‌جعون
فراکسیۆنی زەرد
لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر
٢٠١٨/٤/٢
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسیی ئەلپارتی
برای ئازیز، مەسعود بارزانی – سەرۆکی حیزبی پارتی دیموکراتی کوردستان
برای ئازیز، نێچیرڤان بارزانی – سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق
بەڕێزان کەسوکاری خوالێخۆشبوو
بە خەمبارییەوە هەواڵی کۆچی دوایی برا “دلۆڤان ئیدریس بارزانی”ـمان پێگەیشت لەوپەڕی گەنجیدا.
بەم بۆنە ئازاربەخشەوە تەنیا پێمان دەکرێت بەناوی خۆمان و بەناوی هاوڕێ نەسرەدین ئیبراهیم، سکرتێری حیزبی دیموکراتی کورد لە سووریا (ئەلپارتی) و سەرجەم هاوڕێیانمان گەرمترین سەرەخۆشیتان ئاڕاستە بکەین، داوا لە خوای گەورە دەکەین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی و سەبووری بە ئێوە ببەخشێت.
اناللەواناالیەراجعون
قامشلۆ 2ـی نیسانی 2018
مەکتەبی سیاسیی حیزبی دیموکراتی کورد لە سووریا (ئەلپارتی)
*************
پرسەنامەی بەرپرسی رەوەندی کوردی لە رووسیای فیدراڵ
بۆ رێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە گوێبیستی هەواڵی کۆچی ناوادەی کاک دلۆڤانی جوانەمەرگ بووین.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی جەنابتان و ماڵباتی بەڕێزتان دەکەین. خوالێخوشبوو هەروەک سەربازێکی ون رۆلێکی چالاکی هەبوو لە وەدیهێنانی ئاشتی و تەبایی و برایەتی کۆمەڵایەتی، هەر بۆیە خۆشەویستە و یادی هەمێشە زیندووە. لە یەزدانی مەزن داواکارین رۆحی جوانەمەرگ شادبکات و سەبووری بە ئێوە و خانەوادەی سەربەرزتان بدات.
خالید نەجمەدین گۆرۆنی
بەرپرسی رەوەندی کوردی لە رووسیای فیدراڵ
*************
پرسەنامەی پارتی دیموکراتی تورکمانی کوردستان

پرسەنامەی د. شێخ مادح نەقشبەندی
پرسەنامەی باپیر کامەلا، سکرتێری گشتیی پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان

پرسەنامەی مەلا یاسین، سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان، لقی سلێمانی

پرسەنامەی حاجی شێخ عوسمانی بابە شێخی سیرێ

پرسەنامەی محەممەد سەعدەدین ئیلخانی، سەرۆکی پارتی گەشەپێدانی تورکمان

پرسەنامەی حاجی شێخ سدیق شیلەخانی

پرسەنامەی محەممەد شێخ سدیق
لێپرسراوی لیژنەی باڵای قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی شەڕی ناوخۆ




*************
پرسەنامەی رەوتی چاکسازی سۆسیالیست

******************




