نوچەنێت
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، دوو پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان”هەدەپە” سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی دەکەن.
رۆژی ٢-٤-٢٠١٨، دلۆڤان بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە تەمەنی ٥٢ ساڵیدا بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.
لەیلا زانا و عوسمان بایدەمیر، سیاسەتوانانی بەناوبانگی کورد و پەرلەمانتارانی هەدەپە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکەن و هیوایان خواست کە دوا کۆستی بنەماڵەکەیان بێت.