هێرش کرایە سەر ئیسرائیل

0

نوچەنێت-فلسطین الیوم

لە ماوەی چەند کاتژمێری رابردوودا، دەیان پێگە  وماڵپەڕی ئینتەرنێتی فەرمی ئیسرائیل، کرایە ئامانجی هێرشی سایبەری .

بە گوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەم هێرشە سایبەریە بۆ سەر ئیسرائیل وەک کاردانەوە بەبرامبەر بە هێرشی سوپای ئەم وڵاتە بۆ سەر خۆپێشاندەرانی فەلەستینی لە کەرتی غەزە دێ.

بەرپرسانی ئیسرائیلی رایانگەیاندووە، ماڵپەڕە فەرمییەکانی ئەم وڵاتە لە ماوەی چەند کاتژمێری رابردوودا، کراونەتە ئامانجی هێرشی سایبەری و لە سەر لاپەڕەی سەرەکی ئەم سایتانە، وێنەی خۆپێشاندەرانی فەلەستینی دانراوە.

لە سەر لاپەرەی سەرەکی بەشێکی دیکەی ئەم سایتانەی سەر بە حكومەتی ئیسرائیل، دروشم و نوسراوی تایبەت بە خۆپێشاندەرانی فەلەستینی  دانراوە.

هاککەرەکان بە دانانی وێنەی خۆپێشاندەران و دروشمی دژ بە رژێمی ئیسرائیل، لە سەر سایتە هاککراوەکان، نوسیویانە، قودس وەک پایتەختی هەمیشەیی فەلەستین دەمێنێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com