فواد مەعسوم، لەبارەی شنگال هۆشداری دەدات

0

نوچەنێت-الحیات

سەرۆککۆماری عێراق، لە وتووێژ لە گەڵ رۆژنامەی”الحیات”ی سعودیە لەبارەی ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر شنگال، هۆشداری دەدات و دەڵێت، هیوادارم تورکیا وەها بڕیارێک نەدات.

فواد مەعسوم، سەرۆککۆماری عێراق لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا رایگەیاند، ئەم پەیوەندیانە گەڕاوەتەوە بۆ سەر دۆخی ئاسایی خۆی و گفتوگۆی نهێنی و ئارام، لە نێوان دوو لایەن لە ئارادایە.

فواد مەعسوم پیشوازی لە بڕیاری بەغدا بۆ ناردنی موچەی فەرمانبەرانی کوردستان دەکات دەڵێت، نە هەولێر و نە بەغدا ناتوانن لە یەکتر بێ منەت بن. هەر بۆیە پێوسیتییان بە یەکتر دەبێت.

سەرۆککۆماری عێراق، لەبارەی ململانێ سیاسییەکانی لە عێراق رەخنەی گرتووە” تۆمەتی گەندەڵی وە پاڵ یەکتر خستن. دەبێتە بەربەست لە بەردەم وەبەرهێنانی دەرەکی لەم وڵاتە”.

لەبارەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تورکیا بۆ سەر شنگال، سەرۆککۆماری عێراق بە رۆژنامەی ئەلحەیاتی گوتووە، دوای کشانەوەی هێزەکانی پەکەکە لە خاکی عێراق، ئیمکانی نییە هێزێکی دەرەکی بتوانێ بەشێک لە خاکی ئێمە داگیر بکات.

فواد مەعسوم نیگەرانی خۆی لەبارەی ئەگەری دووبارەبوونەوەی سیناریۆی عەفرین لە شنگال، دەربڕیوە و هیوای خواستووە کە تورکیا ئەم هەڕەشانە نەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com