نوچەنێت
بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوە، کەسێک گیانی لەدەستداو یەکێکیش برینداربوو.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٤-٣-٢٠١٨، ئاگر لە هۆتێلێکی شاری هەولێر کەوتەوەو کەسێک گیانی لەدەستدا و کرێکارێکیش بریندارە.
بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی پۆلیس، رووداوەکە لە هۆتێل”ئەربیل ڤیو” ی شاری هەولێر لەسەر شەقامی ٣٠مەترییە. ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە کەوتۆتەوە.
کوڕی خاوەن هۆتێلەکە بەهۆی هەوڵدان بۆ کۆنتڕؤڵکردنی ئاگرەکە، گیانی لەدەستدا و کرێکارێکیش بەشێک لە جەستەی سوتاوە.