نوچەنێت
رۆژی سێشەممە، جێگرى سه‌ركۆمارى عێراق و سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانی عێراق لە دوو پەیوەندیی تەلەفۆنی جیاوازدا سەرەخۆشی خۆیان بە سەرۆکوەزیرانی کوردستان راگەیاند.
ئێواره‌ى رۆژی سێشه‌ممه ٣-٤-٢٠١٨، ئوسامە نوجێفى، جێگرى سه‌رۆککۆمارى عێراقى فیدراڵ، بۆ گه‌یاندنى پرسه و سه‌ره‌خۆشى و ده‌ربڕینى هاوخه‌مى و هاوده‌ردى خۆى بۆ كۆچى دواییى دلۆڤان ئیدریس بارزانى، په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى به نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه كرد.
بەپێی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، جێگری سەرۆککۆماری عێراق ، وێڕاى سه‌ره‌خۆشى و ده‌ربڕینى هاوخه‌مى و هاوده‌ردى بۆ كۆچى دوایی دلۆڤان بارزانی، هیواى خواست “خواى گه‌وره جێگه‌ى بكاته به‌هه‌شت و ئه‌مه دوایین كۆستى خانه‌واده‌ى بارزانى بێت”.
هەروەها عه‌ممار حه‌كیم، سه‌رۆكى ره‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانیى عێراق له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، هاوده‌ردى و هاوخه‌میى خۆى بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانى ده‌ربڕى و پرسه و سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێزیان و خانه‌واده‌ى بارزانى كرد، هه‌روه‌ها هیواى خواست “خواى مه‌زن خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات و ئه‌مه دوایین خه‌م و كۆستى خانه‌واده‌ى بارزانى بێت”.
بەپێی ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانى ، سوپاسی ئوسامە نوجەیفی و عەممار حەکیمی کردووە و پێزانینى خۆى بۆ سه‌ره‌خۆشى و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یان ده‌ربڕیوە.