نوچەنێت
پرۆفیسۆر دکتۆر عه‌لی قه‌ره‌داغی، سه‌رۆكی رابیته‌ی ئیسلامیی كورد و ئه‌مینداری گشتی یه‌كێتی جیهانی زانایانی موسڵمان، په‌یامێكی پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد. بەبۆنەی کۆچی دوایی براکەیانەوە.
ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بسم الله الرحمن الرحیم
(كل من علیها فان، ویبقى وجه ربك ذو الجلال والاكرام)
به‌ڕێز/ كاك نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان
بابه‌ت: پرسه‌نامه
به‌ناوی خۆم و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی رێكخراوی رابیته‌ی ئیسلامی كورده‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین به‌بۆنی كۆچی دوای برای به‌ڕێزتان (كاك دلۆڤان ئیدریس بارزانی) كه كه‌سایه‌تییه‌كی نیشتمانپه‌روه‌ر و دیار بوو له هه‌رێمی كوردستان و رۆڵی گه‌وره‌شی هه‌بوو له خه‌باتی نیشتمانی و شۆڕشی رزگاریخوازی گه‌لی كوردمان، داواكارین له خوای گه‌وره كه ئه‌مه دوایه‌مین ناخۆشی بنه‌ماڵه‌كه‌تان بێت و ئارامی ببه‌خشێت به هه‌موو دۆستان و خۆشه‌ویستان و كه‌س و كار و خزمانی، خوای گه‌وره به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا لله و انا الیه را‌جعون
پرۆفیسۆر د. عه‌لی شیێخ محی ا‌لدین قه‌ره‌داغی
سه‌رۆكی رابیته‌ی ئیسلامیی كورد و
ئه‌مینداری گشتیی یه‌كێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان
3/4/2018