نوچەنێت
سالم غصالب الزمنان، باڵیۆزی کوەیت لە عیراق، په‌یامێكی پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دەکات.
رۆژی دووشەممە ٢-٤-٢٠١٨، دلۆڤان بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێ،ی کوردستان، لە تەمەنی ٥٢ ساڵیدا بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.
سالم غصالب، پەیامی هاوخەمی باڵیۆزخانەکەیان، بۆ نێچیرڤان بارزانی دەنێرێت. ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
به‌ڕێز / نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
سڵاو و به‌ره‌كاتی خوای گه‌وره‌تان لێ بێت..
به خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه و به دڵێكی باوه‌ڕدار به قه‌زا و قه‌ده‌ری خوا، هه‌واڵی كۆچی دوایی براكه‌تانمان پێگه‌یشت.
به‌ناوی خۆم و ئه‌ندامانی باڵیۆزخانه‌كه‌مانه‌وه له دڵه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشیتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین و له خوای گه‌وره داواكارین لێی خۆش ببێت و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و سه‌بر و ئارامیش به ئێوه ببه‌خشێت.
انا لله و انا الیه را‌جعون
باڵیۆز
سالم غصالب الزمنان
باڵیۆزخانه‌ی ده‌وڵه‌تی كوه‌يت – به‌غدا
3/4/2018